ناسح فەتاح حەمەسەعید نادر

ناسح فەتاح حەمەسەعید، ساڵی ١٩٦٦ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی شاری سلێمانی، قەزای دووکان، ناحیەی بازیان، قەزای چەمچەماڵ، شاری کەرکووک کردووە. ساڵی ١٩٩١ دوای پاشەکشەی هێزی پێشمەرگە لە شاری کەرکووک شەهید بووە و گۆڕى نادیارە.


شەهید ناسح فەتاح حەمەسەعید، ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی شۆڕناخی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکانی پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، ساڵی ١٩٨٧ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری بانە نیشتەجێ بووە.

ناسح فەتاح، ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لەلای عوسمانی قالە منەوەر بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٨٦  لە لێژنەی ناوچەی شوانی  سەربە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. بەشداری شەڕی دەربەندی باسەران، شەڕی باخی عەبدول شێخ کەریم، شەڕی قەرەداغ کردووە و دوای ئەنفالی ساڵی ١٩٨٨ بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەڤەری دووکان و سورداش و کۆیە و قەرەداغی کردووە. 

ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی شاری سلێمانی، قەزای دووکان، ناحیەی بازیان، قەزای چەمچەماڵ، شاری کەرکووک کردووە.

ساڵی ١٩٩١ دوای پاشەکشەی هێزی پێشمەرگە لە شاری کەرکووک، ناسح فەتاح گەڕاوەتەوە بارەگای پێشوو تری لێژنەی ناوچەی شوانی لقی سێی لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران، لە ڕێگا ون بووە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە: 

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر