مەلا غەفور کۆڕی

غەفور عەوڵا حەمەدەمین عەوڵا، ناسراو بە (مەلا غەفور کۆڕى)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەلى وەرگرتووە، لە ساڵى ١٩٧٤ بە سەختی بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.


ژیاننامە

غەفور عەولا حەمەدەمین عەوڵا، لە ساڵی ١٩٢٧ لە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە، ئاستی خوێندەواریی سەرەتایی بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، خێزاندار بووه‌ و خاوه‌نی پێنج منداڵ بووه‌، لە ساڵی ١٩٧٤ لە پێکدادانێکدا لەگەڵ سەربازانی ڕژێم لە بناری چیای سەفین بە سەختی بریندار بووە و لە رێگەی گواستنەوەی بۆ شارەدێی هیران شەهید بووە. دوو برای بە ناوەکانی کەماڵ و ئیسماعیل شەهید بوونە.


خەباتنامە

غەفور عەوڵا حەمەدەمین عەوڵا، لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندیی راستەوخۆیی لەگەڵ سەعید مەسیفی دەبێت کە ئەوکات بەرپرسی رێکخراوی پیرمام بووە، بۆیە مەلا غەفور رەزامەندی دروستکردنی شانەیەکی نهێنی لە ناو شارەدێی کۆڕێ لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەردەگرێت و ماڵەکەی خۆی دەکاتە بارەگای ئەو شانە رێکخستنە نهێنییە، لە ساڵی ١٩٥٩ چەک هەڵدەگرن و بەشداریی داستانی سۆفیان دەکەن، لە ساڵی ١٩٦٣ بە هۆیی کوردپەری و پارتایەتیەوە تەواوی منداڵ و ژنی بنەماڵەکەی بۆ ماوەی نۆ مانگ لە ئەمنی هەولێر دەستگیردەکرێن. دوای ئازادبوونیان بە بنەماڵەوە ئاوارەی شارەدێی نازەنین دەبن، دواتر دەستبەسەر تەواوی ماڵ و موڵکیان دادەگیرێت لە کۆڕێ. لە لایەن سەرکردایەتی شۆڕشەوە پلەی سەرپەلی پێدەبەخشرێت کە راستەوخۆ پەیوەندی بە هێزی سەفینەوە دەبێت و مقەدەم عەزیز ئاکرەیی (١٩٢٤ ـ ١٩٩٨) فەرماندەی هێزەکەیان دەبێت، لە سەرجەم داستانەکانی چیای کۆڕەک و چیای سەفین بەشدار دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر