مەحمود ئەحمەد ئەمین وەیس

مەحمود ئەحمەد ئەمین وەیس، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە نزیک ناحیەی سیروان شەهید بووە.


ژیاننامە

مەحمود ئەحمەد ئەمین وەیس، لە ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرشاتەی دەڤەری تاگۆزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، بەهۆی کاری ئاژەڵدارییەوە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە گوندی کانی سپی لە دەڤەری شارەزوور نیشتەجێ بووە، خێزانی مەحمود ئەحمەد ناوی مەحسومە محەمەد و کوڕەکەی ناوی ئەحمەدە و کچەکەی ناوی مەحبوبە یە.


خەباتنامە

لە بەرواری ٢ی ئاداری ١٩٦٣ بووە پێشمەرگە لە پەلی سێی بەتالیۆنی پێنجی زمناکۆی سەربە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەوکاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چاڵاکی ئەم هێزە لە دەڤەڕی شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٦٣ دوای گەڕانەوەیان لە شەڕی دەربەندیخان، لە نزیک ناحیەی سیروان فڕۆکەی ڕژێم بۆردوومانی کردوون و مەحمود ئەحمەد لەگەڵ هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر