میتۆ ئەحمەد زەینەڵ ستونى

محمد ئەحمەد زەینەل ، ناودار بە میتۆ ستونی، لە ساڵی ١٩٢٤ لە گوندی ستونێ لە دەڤەری هەرکی بنەجێ لە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسور لە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە دایک دەبێت و لە خەباتی پێشمەرگایەتیدا چەندین پلە و پۆستی وەرگرتووە، ساڵی ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کردووە و لەگۆڕستانی سارداو بەخاک سپێردراوە.


 

دوای گەڕانەوەی مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٥٨ لە یەکێتی سۆڤیەت هاتنەوەی بۆ بارزان، میتۆ ستونی دەچێتە بارزان و بەخزمەتی بارزانی شاد دەبێت و دەبێتە جێگەی باوەڕی بارزانی.

دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦١، میتۆ ستونی وەک سەرقۆلەک پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات. هەر ئەو ساڵە بە فەرمانی مەلا مستەفا بارزانی ، ڕەوانەی دەڤەری بەرواری ژێری لە دەکرێت و بەشداری لە شەڕەکانی چەمانک و بارەمینکێ دا دەکات و دواتر دەگەڕێتەوە بارزان و لە خزمەت مەلا مستەفا بارزانی دەمێنێتەوە.

لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولەوە (١٩٦١-١٩٧٥) وەک سەرقۆڵ و هێزی لێدەر لە دەڤەری بادینان و پشدەر و باڵەکایەتی و خۆشناوەتی بەشداری چەندین شەڕ و داستان و ڕوبەڕووبوونەوەی هێزەکانی داگیرکاری کردووە، وەك:

سەرێ ئامێدی، کانی ماسێ، بانک و ئەرەزا، ئاسەهێ ، قەشەفرێ، کاشێ، دەشتی سلیڤانەیا، جوم جیهان، گەرماڤا حاجی ئاغا، کەمەکا، داستانا زاویتە و لومانا، سواروسپیندار، سەری ئەتروش، بریفکا، مرێبا، مێرسیدا، سەرێ ئاکرێ، بلان، بەربزین، بجیل، دینارتە، چیای گورەز، سەری بەردی، گەلالە ، قشلەی رایات، حاجی عومەران، چیغدەرێ، دولوبەربولا، هورنی بالەکیان، چیای سیاکو، لولان و خنێرە ، کێلەشین، قامیشەی خواکورک ، ئەسپینداروکی دەڤەری خوشناوەتی، حەریروباتاس، سپیلک، بەردینا، گەلی عەلی بەگ ، هاودیان، شینکی دێلزیاو بادلیا، کەونەگوند، باسکی دەری، ئێسقەیلی، خویشکەلێ، لێلوک، خەردن، خەلان، مێرگەسور، چیای پیران، کولانا دەری، بستیا ژاژوک، شێروان مەزن، کێلیا بنێ بیا ، چەمێ، گەروی عومەرئاغا ، چیای زوزک، شەڕی شینکی دێلزیا و بادلیا ، باسکی تەراش، چیای زوزک ، گەروی عومەرئاغا، چیای گورەز، هاودیان ، گەروی عومەرئاغا ، چیای زوزک ، سەروچاوەی دیانا ، چیای حەسەن بەگ ، گەروی بێش ، چیای سەرتیز.

ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی، بەرەو دەڤەری باڵەک و دەڤەری پشدەر و سەرکەپکان دەچێت تا ناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٥ لەو دەڤەرە لە هێزی بارەگای بارزانی گەڕۆک دەبێت، دواتر لە ساڵی ١٩٦٧ تا ساڵی ١٩٧٥ وەک سەرلق لە بارەگاکەی لە گوندی هەسنان و گەروی بێش بەردەوام دەبێت و لە بەر قارەمانی و دڵسوزی و نیشتیمان پەروەرییەکەی چەندین جار لە لایەن سەرۆک مستەفا بارزانی خەڵات دەکرێت.

لە ساڵی ١٩٦٥ لە هێزی باڵەک پلەی سەرلقی پێدەبەخشرێت.

لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەری چیای سەرتیز بە گولەی ئارپێچی بەسەختی بريندار دەبێت و بەهۆی برینەکەیەوە لاقی ڕاستەی له دەست دەدات. ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕش ڕوو لە وڵاتی ئێران دەکات و سەرەتا دەگوازرێتەوە مەشهەد، دواتر لەئوردوگای زێوە نیشتەجێ دەبێت. هەروەها کوڕیکیشی شەهیدەی کوردستانە.    

لە دەستپێکی شۆڕشی گوڵان میتۆ جارێکی دیکە لەگەڵ زەینەل ئەحمەد ستونی برایی و کوڕەکانی بە ناوەکانی (رەشید میتۆ، شەهید مجید میتۆ، میرۆ میتۆ ، خۆشمان میتۆ، خورشید میتۆ ، پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەکاتەوە. هەروەها وەک فەرماندەیەکی بەئەزموون بەشداری  سەرهەڵدانی كوردستان دەكات و

 بەشداری كۆنگری ٨، ٩، ١٠و ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردووە.

ساڵی ١٩٩٣ مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. پاشان  لايەن سەرۆك بارزانی  بەبەرپرسی لێژنەی کۆمەڵایەتی هەركی بنەجێ دیاریکراوە. فەرماندە میتۆ ئەحمەد زەینەل ستونی لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا چەندین پلەی پێسپێردراوە، وەک: سەردەستە، سەرلق، ئامربەتالیۆن، ئامر سریە، ئامرهێز.لە ساڵی ٢٠٠٦ بەهۆی کۆنەبرینی قاچی کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی سارداو بەخاک دەسپێردرێرێ.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر