عه‌بدولئیلاھ محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵا، ناسراو به مولازم شوان، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٣ له به‌شی هێزه تایبه‌ته‌كان له كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا به پله‌ی مولازمی دووه‌م ده‌رچووه، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك) كردووه، ساڵی ١٩٨٠ بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی باشووری پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك)، ساڵی ١٩٩٢ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٣ له‌دوای یه‌كگرتنی چواره‌می پارتی له کۆنگرەی یازده‌یه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
عه‌بدولئیلاھ محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵا له‌دایكبووی كه‌ركووكه، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شاری كه‌ركووكی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه و تا ساڵی ١٩٧٠ له سنووری لێژنه‌ی لقی سیی پارتی دیموكراتی كوردستان چالاكیی نواندووه، ساڵی ١٩٦٩ له‌دوای ئاشكرابوونی لیستی ڕێكخستنی لقی كه‌ركووكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌لایه‌ن ئاسایشی كه‌ركووكه‌وه ڕاوه‌دونراوه به‌ڵام توانیویه‌تی خۆی ڕزگار بكات و بۆ ماوه‌یه‌ك خۆی له شاری كه‌ركووك شاردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٦٩ به‌شداری و سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانی به‌رده‌م پارێزگای كه‌ركووكی دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردووه، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ناوپردانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٧٠ قۆناغی دوا ناوه‌ندی به‌شی زانستی له شاری كه‌ركووك ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٧٠ له كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٧٠ كۆلێژی كشتوكاڵ به‌جێ هێڵاوه و ڕووی كردووه‌ته خوێندن له كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا و له خولی په‌نجا و یه‌كه‌م وه‌رگیراوه، له ڕێكه‌وتی ٢١ی ئاداری ١٩٧٠ به‌شداری خۆپیشاندانی به‌غدای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی به دروشمی "به‌لوله‌ی تفه‌نگی پارتی ـ وه‌رمانگرت حوكمی زاتی" كردووه، ساڵی ١٩٧٣ له به‌شی هێزه تایبه‌ته‌كان له كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا به پله‌ی مولازمی دووه‌م ده‌رچووه، ساڵی ١٩٧٣ له به‌تالیۆنی چواره‌می تیپی هێزی تایبه‌تی هێزی زه‌مینی سوپای عیراق ده‌ستبه‌كار بووه.
خه‌باتنامه
عه‌بدولئیلاھ محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵا ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و سه‌رلق بووه و له به‌تالیۆنی چواره‌می زۆزك خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٧٤ له هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای عێراق له كێوه‌ڕه‌ش (سلێمانی) به ته‌قینه‌وه‌ی مین به سه‌ختی بریندار بووه، ساڵی ١٩٧٤ به چه‌كی دژه ئاسمانی فرۆكه‌ێكی میك ٢١ی هێزی ئاسمانی عێراقی له ده‌ڤه‌ری بارزان پێكاوه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی له شانشینی ئێران كردووه، سه‌ره‌تا له ئۆردوگای سه‌راب نیلوفه‌ر نیشته‌جێ بووه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری ڕه‌شت له باكووری ئێران، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری كوردستان و بۆ شارۆچكه‌ی عتیشیه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ربه‌لا له ناوه‌ڕاستی عێراق دوور خراوه‌ته‌وه.
ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی سۆشیالیستی کورد (پاسۆک) کردووە، ساڵی ١٩٧٧ به‌شداری خوپێشاندانی خانئه‌لنوسی له دژی ڕژێمی به‌عس له پارێزگای نه‌جه‌فكردووه و ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، تا ڕێكه‌وتی ٦ی ئاداری ١٩٧٩ فه‌رمانبه‌ری ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگای نه‌جه‌ف له ناوه‌ڕاستی عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك)ه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٠ بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی باشووری پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك)، ساڵی ١٩٨٨ به ئه‌ندامی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) به‌ره‌ی كوردستانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌ربازی به‌ره‌ی كوردستانی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩١ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی به‌ره‌ی كوردستانی به‌شداری له ئازادكردنی شاری سلێمانی و شاری كه‌ركووكدا كردووه، ساڵی ١٩٩١ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ ئازادكردنی شاری كه‌ركووك كردووه. له ڕۆژانی ٧ تا١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی قه‌ڵاچوالانه‌وه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك) هه‌ڵبژێردراوه.
ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٠ی ئابی ١٩٩٢ له شاری هه‌ولێر به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستانی كردووه، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٧ی ئابی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ كراوه‌ته به‌رپرسی لقی دهۆكی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك)، ساڵی ١٩٩٢ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك) به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردووه و وتاری خوێندووه، ساڵی ١٩٩٢ له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتن بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان خۆی پاڵاوتووه، ساڵی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و ده‌نگی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی هێناوه، ساڵی ١٩٩٢ به به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩٣ له‌دوای یه‌كگرتنی چواره‌می پارتی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی یازده‌یه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٥ به‌رپرسی میحوه‌ری قه‌سرێی سوپای پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه، ساڵی ١٩٩٩ له کۆنگرەی دوازدەیەم و ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان نوێنه‌ری كۆنگره بووه، بووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی، ئینگلیزی و فارسییه.
سه‌رچاوه:
١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.