مستەفا گۆرۆنی

مستەفا عەبدوڵڵا حەمەد ئەحمەد، ناسراو بە مستەفا گۆرۆنى، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گۆڵان بووە، بەشداری ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، ساڵى ١٩٧٩ ئەندامی کۆنگرەی ٩ بووە.


ژیاننامە

فەرماندە مستەفا عەبدوڵڵا حەمەد ئەحمەد، لە ١ی تەمووزى ١٩٥٢ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لەبەر نەبوونى قوتابخانە لە دێیەکەیان نەچۆتە بەر خوێندن، بۆیە تەنیا نووسین و خوێندنەوە دەزانێت، ساڵى ١٩٧٥ پاش نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى ئێران دەبێت، ساڵى ١٩٧٧ دەگەڕێتەوە بۆ باشوورى کوردستان، ساڵى ١٩٧٩ دووبارە ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و هەر لەو وڵاتە نیشتەجێ دەبێت تاوەکو ساڵى ١٩٩١ و ڕاپەڕینى خەڵکى کوردستان دەگەڕێتەوە باشوورى کوردستان و لە شارى سۆران ئاکنجى دەبێت، زمانى کوردى و فارسى دەزانێت.


خەباتنامە

ساڵى ١٩٦٥ بۆ یەکەم جار پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول دەکات و لە بەر کەمى تەمەنى لە بارەگاى بارزانى ئەرکى پاسەوانى دەبینێت، ساڵى ١٩٧٦ لەگەڵ هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان ى پێشکەوتنخواز پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە دەکاتەوە، وەک ئامر مەفرەزە ڕوودەکاتە دەڤەرى باڵەکایەتى بۆ ئەنجامدانى چالاکى پارتیزانى، هەمان ساڵ چەند چالاکییەکى پارتیزانى ئەنجام دەدەن وەک گورز وەشاندن لە جێبێکى سەربازى لە خوار گوندى ڕایات لە نزیک کانى گوڵینگان و لە ڕەبایەکى سەربازانى عێراقى لە نزیک گوندى ناوپردان، ساڵى ١٩٧٧ چەند چالاکییەکى تر وەک دانانى کەمینێک بۆ سەربازانى سوپاى عێراقى لەنزیک قوبەى شارۆچکەى گەڵاڵەى سەر بە قەزاى چۆمان ئەنجام دەدەن.

لە مانگى ئابى ١٩٧٧ لە ناوچەى دۆڵەنى چوار دەوریان لەلایەن سوپاى عێراق دەگیرێت، بەڵام دوایی دەربازیان دەبێت، ساڵى ١٩٧٩ پلەى ئەندامى لێژنە ناوچەى باڵەک بەشى عەسکەرى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ ئەندامى کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، ساڵى ١٩٨٠ لە گوندى زەروا نزیک گوندى بەرزێوە کەمینێک بۆ قافڵەیەکى سوپاى عێراقى دادەنێن و کوشتنی چەندین سەرباز لێدەکەوێتەەو، ساڵى ١٩٨٣ پلەى سەرلق وەرگرتووە، ساڵى ١٩٨٦ لە دۆڵى باڵەییانى سەربە قەزاى چۆمان بە سەختى بریندار دەبێت.

ساڵى ١٩٩١ دەگەڕێتەوە بۆ باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕین دەکات، لە داستانى کۆڕێ دژى داگیرکارى سوپاى عێراق بەرگرى دەکات، لە ساڵى ١٩٩٦ بەشدارى هەموو شەڕە داسەپاوەکانى سەر حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارتی دیموکراتى کوردستان دەکات، ساڵى ٢٠١٤ وەک فەرماندەیەک بەشدارى شەڕى دژی تیرۆرستانى داعش دەکات، هەمان ساڵ لە میحوەرى زوممار بەسەختى بریندار دەبێت، ساڵى ٢٠١٦ لە هێرشى تیرۆرستانى داعش بۆ سەر میحوەرى بەعشیقە دووبارە بەسەختى بریندار دەبێت، ئێستاش پلەى فەریقى یەکەمە لە وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕەشید عەلى بێشونی

ڕەشید عەلى سەلیم شێخ فەرخ، ناسراو بە ڕەشید بێشونى، لە بنەماڵەى شێخ فەرەخی گەورەیە، لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستان شارى جزیرەیە، پێش لەدایکبوونى بنەماڵەکەیان هاتوونەتە باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتییان لەگەڵ شێخانى بارزان هەبووە، ڕەشید بێشونى هەر لەتەمەنى لاوێتیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕێبازى بارزان.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش بووە،پلەی فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوورى ساڵی ١٩٧٠ و لیوا لە ساڵی ١٩٩٢ وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.

زانیاری زیاتر

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.

زانیاری زیاتر