مستەفا مەحمود رەسول

مستەفا مەحمود رەسول، سالی ١٩٨٧ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی شاورێ بەدەستی چەکدارانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەهید دەکرێت.


شەهید مستەفا مەحمود رەسول، لەساڵی ١٩٧٠ لە گوندی کەلێتە سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.

ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و لە لیژنەی ناوچەی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، لەشەڕەکانی دۆڵی شاورێ و دەڤەری باڵەکایەتی بەژداری کردووە، ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی شاورێ بەدەستی چەکدارانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر