مستەفا عومەر سێوک لێلکانى

مستەفا عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٧٣ لە گوندى لێلکانى ناحیەى سیدەکان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە باشوورى کوردستان.


ساڵى ١٩٨٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات و لە ڕێکخرواى شەهید عیسا سێوک سەر بە لێژنە ناوچەى مێرگەسۆر دەبێتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩١ سەرەتای دەسپێکردنى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان و لە سەر ڕاسپاردەى کاک نێچیرڤان بارزانی دەگەڕێنەوە ناوچەکانى کۆلەکا لە دەشتە هێرتى دەڤەرى برادۆست، لەکاتى گەڕانەوەى دەکەوێتە سەرمینێکى دانراوى سوپاى عێراق و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر