محەمەدئەمین مەعروف كامه‌لا، ناسراو به مامۆستا محەمه‌دئه‌مین مه‌عروف، ساڵی ١٩٤٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٠ بووه‌ته ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفرانسی کۆیە)، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی دووەم به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كاتی پارتی دیموکراتی کورد هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٣ دژی خۆ پاڵاوتنی ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٧ بووه‌ته ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان (یه‌كگرتنی سێیه‌م)، ساڵی ١٩٥٨ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه سه‌ر به لێژنه‌ی لقی دوو بووه، ساڵی ١٩٦٤ له كاری پارتایه‌تی به ته‌واوی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
ژیاننامه
محەمەدئەمین مەعروف كامه‌لا، ساڵی ١٩٢٠ له شاری كۆیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر له‌دایك بووه، سه‌ره‌تا لای مه‌لای ڕەش له شارۆچكه‌ی كۆیه به‌ر خوێندنی ئاینی نراوه، ساڵی ١٩٢٩ چووه‌ته به‌ر خوێندن و له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كۆیه ناونووس كراوه، ساڵی ١٩٣٦ قۆناغی سه‌ره‌تایی له كۆیه ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٣٦ له شاری به‌غدا له قۆناغی چوار ساڵی خانه‌ی مامۆستایانی گوند وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٤٠ خانه‌ی مامۆستایانی گوندی ته‌واو كردووه، دواتر به مامۆستای سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كۆیه دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٤١ مامۆستای پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی جەلال تاڵەبانی (١٩٣٣ـ ٢٠١٧) بووه، ساڵی ١٩٤٣ هاوكاری ماددی پێشكه‌شی یانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردان له شاری به‌غدای كردووه، له كۆتایی ساڵی ١٩٤٣ وتاری له گۆڤاری كوردیزمانی گه‌لاوێژی چاپی به‌غدا له چاپ دراوه، ساڵی ١٩٤٩ پشتگیر و هاوكاری نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی بووه، له ڕێكه‌وتی ١٥ تشرینی دووه‌می ١٩٩٩دا له شارۆچكه‌ی كۆیه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به نه‌خۆشی شه‌كره كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی كه‌كۆن نێژراوه، له ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ١٧ تشرینی دووه‌می ١٩٩٩ ئه‌ندازیار عەلی عەبدوڵا ئەمین (١٩٢٦ـ٢٠١٧) جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی كردووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٤٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی شیوعی له كوردستانی عێراق (حزبی شۆڕش)ەوه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له نوێنه‌رانی کۆنگرەی یەکەمی پارتی دیموکراتی کورد (یه‌كگرتنی یه‌كه‌م) له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٤٧ له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی زانست له شارۆچكه‌ی كۆیه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر مامۆستا بووه، به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کورد سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانی ٢٧ كانونی دووه‌می ١٩٤٨ی دژ به په‌یماننامه‌ی پۆرتسموسی نێوان شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا و شانشینی عێراق له شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له دژی ڕژێمی شانشینی عێراق كردووه، ساڵی ١٩٥٠ بووه‌ته ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان(كۆنفڕانسی كۆیه)، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كاتی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی دووەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥١ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه بووه، ساڵی ١٩٥١ له هه‌وادارانی باڵی پارێزه‌ر هەمزە عەبدوڵا عومه‌ر (١٩١٥ـ ١٩٩٨) له ڕیزی پارتی دیموکراتی کورد بووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق (كۆنگره‌ی سێیه‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی عێراق بۆ پردێ سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك دوورخرابوویه‌وه، ساڵی ١٩٥٣ دژی خۆ پاڵاوتنی ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٧ بووه‌ته ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان (یه‌كگرتنی سێیه‌م)، ساڵی ١٩٥٨ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه سه‌ر به لێژنه‌ی لقی دوو بووه، ساڵی ١٩٦٤ له كاری پارتایه‌تی به ته‌واوی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
- كه‌مال مه‌عروف، بیره‌وه‌ریه‌كانی مامۆستا عه‌بدولمه‌جید نوره‌دین جه‌لی زاده، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٢٤، ١٠٨.
- مازبا، لاوی پولونی، وه‌رگێڕانی محمد امین معروف، گۆڤاری گه‌لاوێژ، ژماره ١١، سال ٤، به‌غدا، چاپخانه‌ی معارف، تشرینی دووه‌م ١٩٤٣ز، ل ل ٦٦ ـ ٧١.
- ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، كۆمه‌ڵێ یانه‌ی سه‌ركه‌وتن، (كوردستان ـ شاره‌وانی كه‌لار ـ چاپخانه‌ی ئۆفسێتی تیشك ـ ٢٠٠٤ز)، ل ١٣٥.
- مام جه‌لال، ساڵی كۆنگره‌ی خوێندكاران، به‌شی پێنجه‌م، گۆڤاری خاك، ژماره ١٤، ساڵی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ ئابی ١٩٩٨ز، ل ٧.
- مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١٢٢، ١٢٨ ـ ١٢٩، ١٣٢، ١٣٥.
- جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٣٣٢ ـ ٣٣٣.
- مام جه‌لال، برایم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌یه‌كی بلیمه‌ت و ژیری سه‌رده‌مێكی نوێی كوردایه‌تی، گۆڤاری خاك، ژماره ٥٨، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ نیسانی ٢٠٠٢ز، ل ٧.
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٤٢، ٤٧، ٥٠، ٥٩.
- سدیق ساڵح، ڕه‌فیق ساڵح و عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه، ژیاننامه و پێڕستی گۆڤاری گه‌لاوێژ، به‌رگی یازده‌یه‌م، (سلێمانی ـ بنكه‌ی ژین ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٢٩٩ ـ ٣٠٠.
- فه‌رهاد عه‌ونی، ٣٦ نامه و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی دیوانی من، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٥٤ ـ ٥٥، ٥٩.
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی خه‌بات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٠٨.
- طاهر احمد حویزی، مێژووی كۆیه، به‌رگی دووه‌م به‌شی یه‌كه‌م، (به‌غدا ـ چاپخانه‌ی (نمیر) ـ ١٩٨٤ز)، ل ل ٢٠٤، ٢٢٣.
- علی عبدالله، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق تا به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می، (بێ شوێن ـ ئه‌یلولی ١٩٦٨ز)، ل ل ٨٦ ـ ٩٠.
- عه‌بدولخالق عه‌لائه‌ددین، كۆیه ... ناودارانی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی مناره ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ١٩١ ـ ١٩٢.
- عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵڵا حه‌وێزی، بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر مام جه‌لال، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره ٣١، نیسانی ٢٠١٤ز، ل ٢٦.
- كریم شاره‌زا، المعلم المربي والمناضل القومي محمدأمین معروف ١٩٢٠ ـ ١٩٩٩، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٨٨، أربیل، الجمعة، ١١ آب ٢٠٠٠م، ص ١١.
- كه‌ریم شاره‌زا، محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌عروف، ١٩٢٠ ـ ١٩٩٩، ئینسكلۆپیدیای هه‌ولێر، به‌رگی ده‌یه‌م، (لوبنان ـ گرین گالۆری ـ ٢٠٠٩ز)، ل ل ٤٥٨٣ ـ ٤٥٨٤.
- كۆیه .. له ڕۆژانی وهثبهی ١٩٤٨دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٣٠١، ساڵی دووه‌م، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ٢٧ كانونی دووه‌می ١٩٩٣ز، ل ٦.
- مه‌جید ئاسنگه‌ر، "له چله‌ی مامۆستایه‌كی پایه‌به‌رزدا"، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢٩٩٨، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ٢٦ كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ٣.
- نائب رئیس حزبنا یواسي عائلة المرحوم الاستاذ محمدامین معروف، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٥١، أربیل، الجمعة، ١٩ تشرین الثاني ١٩٩٩م، ص ٢.