محەمەد مەحمود شاهین

محەمەد مەحمود شاهین ناسراو بە (محەمەد گەردی)، ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. ساڵى ١٩٦٦ لە بەتالیۆنى حاجى بێرۆخى دەبێتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە حاجی ئۆمەران لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


شەهید محەمەد مەحمود شاهین لە ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی گولیژگە سەر بەشارۆچکەی سیدەکان پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار بووە. ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. ساڵى ١٩٦٦ لە بەتالیۆنى حاجى بێرۆخى سەر بە هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری شەڕەکانی گەروی عۆمەرئاغا، بەرسرین، گۆشینە، چیایی پیرس، سپیلک، کەڵەکین، سەرتیز، گەروی بێشە، حەسەن بەگ، زۆزک و گۆڕەز کردووە.     

ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ئوردۆگای جەهروم نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٧٩ دەگوازرێتەوە بۆ ئۆردوگای زێوە. هەر لەو ساڵەدا پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات، بەشداری شەڕەکانی سەردەشت، بەردەپان، قەندیل، حاجی ئۆمەران دەکات، ساڵی ١٩٨٨ لەداستانی خواکۆرک بەشداری دەکات و لەو شەڕەدا بەر چەکی کیمیاوی دەکەوێت.

ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دژى ڕژێمی بەعس دەکات و بەشدارى ئازادکردنى چۆمان، گەڵاڵە، سیدەکان، ڕەواندز دەبێت و بەشدارى شەڕەکانى کۆڕێ، هەولێر، قوشتەپە و بەحرکە کردووە، دواتر لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە سیدەکان، خنێرە، لۆڵان، خواکۆرک بەشداری کردووە، لەساڵی ١٩٩٨ لەبەر توانا و لێهاتووی، کراوەتە فەرماندەی بەتالیۆنی ١ی هێزی ٥ی سوپای ٧ی شەقڵاوە کە موسا گەردی فەرماندەی سوپا بووە و لەهەمان ساڵدا لە ڕۆژی ١٩ی حوزەیران،  لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە حاجی ئۆمەران لە چیای بەردەناز بەسەختی بریندار دەبێت، لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە میحوەری حاجی ئۆمەران لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر