ژیاننامە
محەمەد عەلی مەحمود ئیبراهیم ناسراوە بە دەروێش عەلی، لە ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی بەشی پیرگ لە دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی محەمەد عەلی ناوی عایشە مەحمود بووە و کوڕەکەی ناوی ئیبراهیمە.
خەباتنامە
محەمەد عەلی لە بەرواری ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەوکاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و شەهیدی ناوبراو فەرماندەی بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چاڵاکی ئەم هێزه لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٦٣ دەستەیەک پێشمەرگە کە ژمارەیان چوار پێشمەرگە بووە بۆ ئەرکێک چوونەتە ناو شاری هەڵەبجەی شەهید، دوای بەجێ گەیاندنی ئەرکەکەیان لە گەڕانەوە کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێم و محەمەد عەلی شەهید دەبێت.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.