محەمەد عەلی خاڵان قادر

محەمەد عەلی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ناو شاری کەرکووک شەهید بووە.


محەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی کارێزەی خاڵخاڵانی سەربە ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵی ١٩٨٠ ڕووی کردۆتە پارێزگای کەرکووک و لە گەڕەکی ڕەحیماوە نیشتەجێ بووە، محەمەد عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی جەواهیر کەریم بووە و هەروەها خاوەنی پێنج کوڕ و پێنج کچ بووە. 

ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی خاڵخاڵانی سەربە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەفەرماندەیی چەتۆی مەلا ڕەشید. بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی ئەو دەڤەرەی کردووە، هەر بۆیە لە ساڵی ١٩٨٧ پلەی سەرپەلی لە هێزەکەی وەرگرتووە. 

لە ١٩ی ئاداری ١٩٩١ لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری چوونەتە ناو شاری کەرکووک بۆ ئامادەکاری و نزیک بوونەوە لە بارەگاکانی ڕژێمی بەعس، هێرشیان کردۆتە سەر مەرکەز شەبابی ئەوکاتی پارێزگای کەرکووک، بەڵام کشاونەتەوە بۆ باشتر خۆ ئامادەکاری، لە گۆرستانی گەڕەکی ڕەحیماوە لەلایەن هێزێکی زۆری ڕژێمی بەعسەوە گەمارو دراون و دوای ڕووبەڕووبوونەوە محەمەد عەلی شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر