محەمەد سەلیم ئەحمەد عەبدولڕەحمان باجلوری

محەمەد سەلیم ئەحمەد عەبدولڕەحمان باجلوری، ساڵى ١٩٠٢ لە گوندی باجلوری لە ناوچەی زاویتە سەر بە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە، یەکێک بووە لە پەیڕەوانی شێخانی بارزان و بەشداری شۆڕشی یەکەمى (١٩٣١-١٩٣٢)ی بارزانى کردووە، دواى نسکۆی شۆڕش لەگەڵ جەنگاوەرانى بارزانی چووەتە باکووری کوردستان و دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەیان...


محەمەد سەلیم ئەحمەد عەبدولڕەحمان باجلوری، ساڵى ١٩٠٢ لە گوندی باجلوری لە ناوچەی زاویتە سەر بە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە، یەکێک بووە لە پەیڕەوانی شێخانی بارزان و بەشداری شۆڕشی یەکەمى (١٩٣١-١٩٣٢)ی بارزانى کردووە، دواى نسکۆی شۆڕش لەگەڵ جەنگاوەرانى بارزانی چووەتە باکووری کوردستان و دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەیان. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، سەرەتا لەئوردەگای زێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ شارى تەورێز، لە شاری میانە نیشتەجێبووە و پاشان چووەتە شاری مەرەند. لە ٢٢ى کانونى دووەمى ٢٠٠٣ لە تەمەنى ١٠١ ساڵى کۆچى دوایی کردووە و لە شارى دهۆک بەخاک سپێردراوە.

ساڵی ١٩٤٣ کاتێک بارزانی لە سلێمانی گەڕایەوە بۆ بارزان، لەگەڵ عیزەت عەبدولعەزیز بەشداری کردووە لە گرتنی سەربازگەی ئامێدی و هەروەها بەشداری شەڕی بنکەی سەربازی سەورەیان لەسەر ڕووباری شین لە ناوچەی بلێ کردووە، ساڵی ١٩٤٥ بەشداری شەڕى مەیدان مۆریک لە نزیک گوندى هاودیان سەر بەقەزاى سۆران کردووە.

لە ١١ى تشرینى یەکەمى ١٩٤٥ بۆ خۆپاراستن لە بۆمبارانى فڕۆکە جەنگییەکانی ئینگلیز و پەلاماری سوپا و جاشەکانی ڕژێمی عێراق، لەگەڵ هەشت جەنگاوەری دیکە دەیانویست پەنا بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببەن، بەڵام  لە ڕێگا ون دەبن، بە ناچاری بە نێروە و ڕێکاندا گەڕاونەتەوە و لە گوندى قەدش سەر بە قەزاى ئامێدی دەستگیر دەکرێن، لەسەر داواکارى سەعید ئاغای دۆسکی لە زیندان ئازادیان دەکرین.

 ساڵی ١٩٥٨ کاتێک بارزانی لە یەکێتی سۆڤیەت بۆ عێراق گەڕایەوە، محەمەد سەلیم ئەحمەد لەگەڵ ساڵح یوسفی، بەرپرسی لقی یەک (١) لە بادینان و نزیکەی٢٠ گەورە پیاوی ناوچەکە بۆ دیتن و بەخێر هێنانەوەی جەنەراڵ مستەفا بارزانی چوونە شاری بەغدا، لەوێ چاویان بە بارزانی کەوتووە و پێی گوتوون: بڕۆن لە ناوچەى خۆتان بارەگاى خەبات بکەنەوە، بۆیە محەمەد سەلیم لەگەڵ تێلی گەردی یەک ماڵەیی و مەهدی حەسەن نزارکى و حەسەن سیتى بامەڕنى و مەلاحەمدى، بارەگاى خەبات لە دهۆک دەکەنەوە.

ساڵی ١٩٦١ لەکاتى هەڵگیرسانى شۆڕشی ئەیلوول لە دەڤەرى ئالۆکاى پارێزگاى دهۆک، تێلى گەردی بەرپرسی هێزى پێشمەرگە بووە و محەمەد سەلیم ئەحمەد جێگری بووە، لەوێ بەشداری شەڕەکانی ئالۆکا و گەلى زاویتە و گەلى دهۆکى کردووە.

ساڵی ١٩٦٢ کاتێک  بارزانی بۆ جاری دووەم پەڕیوەتەوە بۆ ناوچەی سۆران، محەمەد سەلیم ئەحمەد عەبدولڕەحمان باجلوری لەگەڵ بارزانی بۆ ناوچەی خەلیفان و قەڵادزێ چووە. ساڵی ١٩٦٤ بەشداری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە شاری قەڵادزێ کردووە، دوای ئەو کۆنگرەیە گەڕاوەتەوە بۆ دهۆک و لەگەڵ عەلی خەلیل لە هێزی دهۆک بووە. ساڵی ١٩٧٠ دواى ئەوەى ڕێککەوتنی١١ى ئازار مۆرکرا، بەهۆى هەڵکشانى تەمەنى چیتر نەیتوانى لە پێشمەرگایەتى و ئەنجامدانى چالاکییە پارتیزانییەکان بەردەوام بێت، بۆیە لە شوێنى ئەو محەمەد حەسەن کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی ٤ لە هێزی دهۆک.

 ساڵی ١٩٧٤ کاتێک رژێمی عێراق لە جێبەجێکردنى بەیاننامەى ١١ى ئازار پەشیمان بووەوە و شەڕی دژی گەلی کورد و شۆڕش دەستپێکردەوە، محەمەد سەلیم دووبارە پەیوەندى بە بارەگاى پێشمەرگەکانی بەتالیۆنی ٤ى دهۆک بردووە و ئامادەیی خۆیى دەربڕیوە بۆ هاوکارى کردن و بەرگریکردن لە شۆڕش. ساڵى ١٩٧٩ وەک ئەندام لەسنوورى لقى یەک (١) بەشدارى کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستانى کردووە.

لە ٢٥ى ئابى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە شارى دهۆک نیشتەجێبووە، لە ١٦ی ئابى ١٩٩٦ بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستان و ڕێبازى بارزانى کردووە، لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان لەلایەن سەرۆک بارزانى میدالیاى بارزانى پێدراوە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

جەوھەر ئەسعەد فەتاح ئاغا هەرکی

جەوھەر ئەسعەد فەتاح، ناسراو بە (جەوهەر ئەسعەد ئاغا)، ساڵى ١٩٥٢ لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ میدالیای بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی

تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمەرگە. دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ کراوەتە پاسەوانی سنوور. ساڵی ١٩٧٣ لە لایەن حکوومەتی عێراق دەستگیر کراوە. ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بە شۆڕشی گولان کردووە. ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەسەن شێخ مستەفا بۆسەلی

حەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

جەعفەر مستەفا مەعروف

جەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە

زانیاری زیاتر

فەقێ ئەحمەد پشدەری

ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

زانیاری زیاتر