ژیاننامه
محه‌مه‌دسه‌عید قاسم ئیبراهیم، ناسراو به دكتۆر محەمەد سەعید دۆسکی، ساڵی ١٩٢٦ له شاری دهۆك له دایك بووه، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شاری دهۆك ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٤٦ ئاماده‌یی كشتوكاڵی به‌غدای ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٥١ به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی زانستی به‌غدا وه‌رده‌گرێ، ساڵی ١٩٤٧ به مه‌به‌ستی خوێندن وه‌ك نێرده (بعثة) بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نێردراوه و له زانكۆی میشیگان وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٥٤ به‌كالۆریۆسی كشتوكاڵ وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٥٤ ماسته‌ر له په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به‌ده‌ست هێناوه، ساڵی ١٩٥٤ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له شانشینی عێراق دامه‌زراوه، له ١٢ی ئایاری ١٩٥٥ به فه‌رمانێكی پادشایی به پله‌ی دووه‌م له پۆلی سێیه‌می له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی عێراق دامه‌زراوه، له ٣٠ی ئایاری ١٩٥٦ به فه‌رمانێكی پادشایی پله‌ی كارگێڕی بۆ پلەی یه‌كه‌م له پۆلی سێیه‌می له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی عێراق به‌رز كراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٥٧ به كۆنسوڵی شانشینی عێراق له شارۆچكه‌ی خوڕەمشههر (شانشینی ئێران) ده‌ستبه‌كار بووه، ساڵی ١٩٦٠ به پله‌ی سكرتێری سێیه‌می باڵیۆزخانه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كاری كردووه، ساڵی ١٩٦٤ له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كۆماری جه‌ماوه‌رییه‌كانی لیبیا ده‌ستبه‌كار بووه، ساڵانی (١٩٦٨-١٩٧٠) له ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری عێراق كاری كردووه، ساڵی ١٩٧٠ باڵیۆزی عێراق له كۆماری یۆگسڵاڤیا بووه، له ٨ی شوباتی ١٩٩٢ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به وه‌ستانی دڵ كۆچی دوایی كردووه و له ١٤ی شوباتی ١٩٩٢ ته‌رمه‌كه‌ی گه‌شتووه‌ته‌وه باشووری كوردستان و له گۆڕستانی شاخكێی شاری دهۆك ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه، له ٩ی شوباتی ١٩٩٨ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی دهۆكه‌وه بڕیار دراوه گۆڕەپانی به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك به ناوی محه‌مه‌د سه‌عید دۆسكییهوه بكرێت. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
محه‌مه‌دسه‌عید قاسم ئیبراهیم، ناسراو به دكتۆر محەمەد سەعید دۆسکی ساڵی ١٩٤١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٣ له‌به‌ر چالاكی ڕامیاری و په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای کورده‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه كردووه، به ناوی خوازیاری (دلكولێ دۆسكی) له گۆڤاری ڕوناهی و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژا نوێ نووسینی هه‌بووه، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له‌به‌ر چالاكی ڕامیاری به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٦٣ ته‌ها سه‌عید دوسكیی برای له شۆڕشی ئەیلوول شه‌هید بووه.
ساڵی ١٩٧١ به پله‌ی وه‌زیری مفه‌وه‌ز ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و ساڵانی (١٩٧٢ـ١٩٧٥) نوێنه‌ری شۆڕشی ئەیلوول بووه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له مانگی ئایاری ساڵی ١٩٧٦ به مه‌به‌ستی دانوستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مستەفا بارزانی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئازادی گوزه‌رانی دیداری له‌گه‌ڵ سیدنی سۆبه‌ر جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، له مانگی ئابی ساڵی ١٩٧٦ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای پێشوازی له سه‌رۆك مستەفا بارزانی كردووه و به‌رده‌وام یاوه‌ری بووه، له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٧٧ له هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی لقی حه‌وتی ئه‌مریكا بووه به به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا، له ٢١ی ئاداری ١٩٧٨ به ئاماده‌بوونی جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی به‌شداری له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ڤێرجینیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٩ كارئاسانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رۆك مستەفا بارزانیی بۆ شاری تاران كردووه، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی حه‌وتی ئه‌مریكا بووه، له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كورد ـ ئه‌مریكایه، له ٢١ی ئاداری ١٩٨١ له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی شاری ناشڤێل له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتاری پارتی دیموکراتی کوردستانی خوێنده‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
اعداد ممتاز الحیدري، مختارات من مذكرات صالح الحیدري، الطبعة الثانیة، (السلیمانیة ـ مطبعة رنج ـ ٢٠٠٤م)، ص ٩٧.
-
الارادات الملكیة رقم ٤٤٨، جریدة الوقائع العراقیة، مدیریة التوجیه والأذاعة العامة في العراق، العدد ٣٨٤٣، السنة الرابعة و الثلاثون، بغداد، الأثنین، ١٣ آب ١٩٥٦م، ص ٣.
-
الارادات الملكیة رقم ٣٩١، جریدة الوقائع العراقیة، مدیریة التوجیه والاذاعة العامة في العراق، العدد ٣٦٥٣، السنة الثالثة والثلاثون، بغداد، الخمیس، ٣٠ حزیران ١٩٥٥م، ص ٣.
-
ته‌رمێ پیرۆزی هه‌ڤاڵی خه‌باتكه‌ر محمد سعید دوسكی دگه‌هیته باژیرێ دهۆكێ، گۆڤاری ١٨ شوات، ئۆرگانا به‌شی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی دهۆك ـ نه‌ینه‌وا، یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٥، ١٩ی شواتا ١٩٩٢ز، ل ٢.
-
ت. أ. دهوك تشیع المناضل محمد سعید الدوسكي، مجلة متین، لسان حال الفرع الأول للحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٥، شباط ١٩٩٢م، ص ص ٨٩ ـ ٩١.
-
ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له ناشفێل، گۆڤاری زاگرۆس، ئۆرگانی لقی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دای پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٥، ئه‌مریكا، مایس ١٩٨١ز، ل ٨.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ١٥٩.
-
داڤید كۆرن، مه‌لا مسته‌فا ئه‌و ڕابه‌ره‌ی له ڕووی سیاسی و ته‌ندروستییه‌وه خیانه‌تی لێكرا، به‌شی سێیه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٨٩٢، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ١٥ كانونی دووه‌می ٢٠٠٣ز،ل ٣.
-
داڤید كۆرن، مه‌لا مسته‌فا ئه‌و ڕابه‌ره‌ی له ڕووی سیاسی و ته‌ندروستییه‌وه خیانه‌تی لێكرا، به‌شی چواره‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٨٩٣، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ١٦ كانونی دووه‌می ٢٠٠٣ز، ل ٣.
-
داڤید كۆرن، مه‌لا مسته‌فا ئه‌و ڕابه‌ره‌ی له ڕووی سیاسی و ته‌ندروستییه‌وه خیانه‌تی لێكرا، به‌شی پێنجه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٨٩٤، هه‌ولێر، شه‌مه، ١٨ كانونی دووه‌می ٢٠٠٣ز، ل ٣.
-
دیار محمد سعید الدوسكي، بعض مارواه لي والدي المرحوم محمد سعید الدوسكي عن البارزاني في الولایات المتحدة الأمریكیة، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٨٤، پیرمام، الخمیس، ٤ نیسان ١٩٩٦م، ص ٣.
-
ساحة بأسم الشهید محمد سعید الدوسكي في دهوك، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٨٦٢، الجمعة، ١٣ شباط ١٩٩٨م، ص ٣.
-
سه‌لاح هروری، مه ئه‌ندامێن كومه‌لا هیوا ژبیر كرینه، به‌شی سێیه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٢٩١، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ١٢ ئاداری ١٩٩٧ز، ل ٦.
-
شه‌رمین دۆسكی، له (١٠)یه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی محه‌مه‌د سه‌عید دۆسكی دا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٦١٠، هه‌ولێر، شه‌مه، ٩ شوباتی ٢٠٠٢ز، ل ٣.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١١٩.
-
شێرزاد عهبدولڕەحمان، له ئه‌مریكا ... بارزانیی نه‌مر چۆن به‌شداری نه‌ورۆزی كرد؟، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٢٩١، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ١٢ ئاداری ١٩٩٧ز، ل ٥.
-
كۆچی دوایی نیشتمانپه‌روه‌رێكی كورد، ڕۆژنامه‌ی بارزان، ژماره ٩، ئه‌مریكا، فێبریوه‌ری ١٩٩٢ز، ل ١.
-
محمد سعید دوسكي أول دبلوماسي كوردي في الولایات المتحدة التزم جانب البارزاني حتی الیوم الأخیر من حیاته، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٨٠، پیرمام، الأحد، ٤ شباط ١٩٩٦م، ص ص ٥، ١٥.
-
وریا جاف، گۆڤاری زاگرۆس له بڵاوكراوه‌كانی لقی/٧ پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌مریكا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٣٩٨، هه‌ولێر، یه‌ك شه‌مه، ٣ حوزه‌یرانی ٢٠٠١ز، ل ٧.