فەیزۆ زێباری

فه‌یزۆ سه‌لیم خان، فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، له‌ده‌سپێكی شۆڕشی ئه‌یلوول په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕی كردووه‌، دوای کۆنگرەی ٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بڕیاری سەرکردایەتی پارتی دەبێتە فەرماندەی بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ڕاژان، لە رۆژی١٧ لەسەر ١٨ی تشرینی دووەمی١٩٨٠ شه‌هید بووه‌.


ژیاننامە

فەیزۆ سەلیم خان سەعدۆڵا، ناسراوە بە فەیزۆ زێباری، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی بیرە کەپرا لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٤٥ لە تەمەنی ٦ ساڵیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە و لەگەڵ هەڤاڵانی بارزانی نەمردا بەشداری پاراستنی کۆماری کوردستانی لە مەهاباد کردووە، دوای تێکچوونی کۆماری کوردستان لە مەهاباد دەگەڕێنەوە کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ئێران دەبێتەوە و لە شاری نەغەدە نیشتەجێ دەبێت، خوێندەوار بووە، خاوەن پێنج کوڕ و چوار کچ بوو، شارەزای زمانی عەرەبی و فارسی بووە.


خەباتنامە

فەیزۆ سەلیم خان سەعدۆڵا، لە دەڤەری بادینان چالاکانە لە ناو ڕێکخراوەکانی حزبی و ڕێکخستنەکان کاری پارتایەتی ئەنجام دەدات، دواتر پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٠ دەبێتە فەرماندەی بەتالیۆنی ٢ی هێزی ئاکرێ و وەک پێشمەرگە و فەرماندە بەشداری چەندها شەڕ وەک شەڕی هەزار جووت، شەڕی سماقۆک، شەڕی کەرەتوبا ده‌كات.

ساڵی ١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ئێران دەبێت و بەشداری شۆڕشی گوڵان دەکات و دەبێتە فەرماندەی ‌‌هێز، دوای کۆنگرەی ٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بڕیاری سەرکردایەتی پارتی دەبێتە فەرماندەی بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ڕاژان، دواتر بە بڕیاری سەرکردایەتی پارتی و مەکتەبی سیاسی شەهیدی فەرماندە فەیزۆ زێباری دەگوازرێتەوە سنووری لقی ٣و٤ لە پشت چیای ئەزکەل و لەو دەڤەرەش بەشداری چەندین داستانی بەناوبانگ دەکات لەوان شەڕی بانەدار. 

لە رۆژی١٧ لەسەر ١٨ی تشرینی دووەمی١٩٨٠ کە دەگوازرانەوە بۆ حاجی ئومەران لەگەڵ ٦ پێشمه‌رگه‌ی تر بە ناوەکانی شەهید سلێمان چاربوتی، شەهید تێلی خەسرەو زێباری، شەهید شاکر عەزیز زێباری، شەهید محەمەد سورچی، شەهید مەلا رەسول بەەکارەیی و شەهید عەبدولقادر بەرەکاریی بە سەر مینی دوژمن دەکەون و شەهید دەبن.


سه‌رچاوه‌کان:

-پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، ئەرشیڤی مەکتەبی سیاسی، شەهیدانی شۆڕشی گوڵان ساڵی ١٩٨٠ز، ل٤٩.

- سەفەر یوسف میرخان ژاژوکی، ئافرەت و تێکوشان بەشێک لە سەروەریەکانی خەباتی پێشمەرگایەتی، ٢٠١٥، ل١٤٠-١٤٦.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕەشید عەلى بێشونی

ڕەشید عەلى سەلیم شێخ فەرخ، ناسراو بە ڕەشید بێشونى، لە بنەماڵەى شێخ فەرەخی گەورەیە، لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستان شارى جزیرەیە، پێش لەدایکبوونى بنەماڵەکەیان هاتوونەتە باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتییان لەگەڵ شێخانى بارزان هەبووە، ڕەشید بێشونى هەر لەتەمەنى لاوێتیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕێبازى بارزان.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش بووە،پلەی فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوورى ساڵی ١٩٧٠ و لیوا لە ساڵی ١٩٩٢ وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.

زانیاری زیاتر

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.

زانیاری زیاتر