عەزیز مستەفا مستەفا عوسمان

عەزیز مەلەکی، ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی مەلەکانی سەربە خەلیفانی قەزای سۆران لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٩١ شەهید بووە.


عەزیز مستەفا مستەفا ناسراوە بە عەزیز مەلەکی، ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی مەلەکانی سەربە خەلیفانی قەزای سۆران لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ساڵى ١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە گوندی مەلەکان کەوا زێدى خۆى بووە دەمێنێتەوە. ساڵى ١٩٨٥ دەچیتە شارى هەولێر و لە گەڕەکی تەیراوە نێشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٨٦ ماڵباتەکەی ڕوویان کردۆتە ئۆردوگاى شاوەیس و لەوێ نیشتەجێ بوونە، خێزاندار بووە و دوو کوڕ و چوار کچی هەبووە، ساڵى ١٩٩١ شەهید بووە.

شەهید عەزیز مەلەکی ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی تانجۆ بارزانی سەربە بەتالیۆنی دووی هێزی بێتواتەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. بەشداری لە شەڕ و داستانەکانی بەنی هەریر، شەڕەکانی چیای کۆڕەک، شەڕ و داستانەکانی ڕەواندوز و حامیەی ڕەواندوز، شەڕی حاجی ئۆمەران کردووە. 

ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە و لە هێزەکەی سلێمان بیرێژی دەبێتە پێشمەرگە، دواتر بونەتە بەشێک لە هێزەکانی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوە. 

عەزیز مەلەکی هەر لە سەرەتاکانی دروستبوونەوەی شۆڕش پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە و بەشداری کردووە لە چەند چالاکییەکی پارتیزانی ناو شاری هەولێر، هەروەها بەشداری کردووە لە شەڕی گەرەوان، شەڕی دۆڵی ئالانە، شەڕەکانی هیران و نازەنین، شەڕەکانی چیای سەفین، شەڕی دۆڵی بالیسان، شەڕی بناری بەنی هەریر. 

لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ عەزیز مەلەکی بەشداری ئازادکردنی شەقڵاوە، کۆڕێ، هەولێر، پردێ، کەرکووکی کردووە.

لە ٣١ی ئاداری ١٩٩١ دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری کەرکووک، عەزیز مەلەکی و مەفرەزەکەی لە بازگەی شاوەیسی شاری هەولێر کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و دوای ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەگەڵ هێزی سوپاى عێراق، بە سەختی بریندار بووە، هاوسەنگەرانی بۆ چارەسەرکردنی دەیگوازنەوە شەقڵاوە و هەر پێش گەیشتن بە شەقڵاوە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە و هاوسەنگەرانی لە گۆڕەپانی بارەگای هێزی تۆپخانەی شەقڵاوە بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر