عەزیز حەمەد حسێن یونس

عەزیز حەمەد حسێن یونس، کادری ڕێکخستنەکانی ل.ن شه‌قڵاوه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە سۆرکی سوسێ لە دەڤەری سماقوڵی شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید عەزیز حەمەد حسێن یونس، لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی سماقوڵی سەرووچاوەی سەربە قەزای کۆیە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووه‌ خێزانه‌كه‌ی ناوی سه‌بریه‌ قادر بووه‌، خاوه‌نی یه‌ك منداڵ بووه‌ به‌ناوی یاسین.


خەباتنامە

شه‌هید عەزیز حەمەد حسێن یونس، ساڵی ١٩٦٥ لە ڕێگەی دکتۆر خالیدەوە بۆتە کادری بەشی ڕێکخستنی ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرلە دۆڵی سماقوڵی سەرقاڵی کاری ڕێکخستن و دروست کردنی شانەی نهێنی و کۆکردنەوەی ئابوونەوە و وەدەست خستنی زانیاری لەسەر جموجوڵی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس بووه‌.

ساڵی ١٩٦٧ بەهۆی ئاشکرابوونی لەدەڤەرەکە، پەیوەندی بە ‌هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بۆتە پێشمەرگە لە لقی حەوت به‌ فه‌رمانده‌یی هاشم باپیر سەربە بەتالیۆنی سێی سەفین به‌ فه‌رمانده‌یی ڕەسوڵ فەقێ، چاڵاکانە بەژداری سەرجەم داستانەکانی چیای سەفین و دۆڵی سماقوڵی کردووە.

ساڵی ١٩٧٤ بارەگای هێزێکی جاش لە سۆرکی سوسێ لە دەڤەری سماقوڵی بووە، بۆیە لە هێزی سەفین دەستەیەک هەڵدەبژێڕن کە بڕۆن و هێرش بکەنە سەر ئەو ‌هێزەی جاش، عەزیز حەمەد یەکێک بووە لە پێشمەرگەکانی ئەو دەستەیە و ڕووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە، دوای شەڕێکی چەند کاتژمێری عەزیز حەمەد فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر