عەبدوڵا کاکەڵا عەبدوڵا ڕەحمان

عەبدوڵا کاکەڵا عەبدوڵا ڕەحمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٨ لە نزیک گوندی چەمەر زەردە شەهید بووە.


ژیاننامە

عەبدوڵا کاکەڵا عەبدوڵا ڕەحمان، لە ساڵی ١٩١٧ لە گوندی قەشکەی سەر بە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خاوەنی دوو خێزان بووە بە ناوەکانی ئامینە تەها و عەیشە ساڵح، کوڕەکەی ناوی محەمەد و كچەکانی ناویان زارا، عایشە و فاتیمە یە.


خەباتنامە

عەبدوڵا کاکەڵا عەبدوڵا ڕەحمان لە ساڵی ١٩٦٦ بووە پێشمەرگە لە لقی تۆپخانەی هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەو کاتەدا سمکۆ عەلی سەرلقی تۆپخانە بووە، ساڵی ١٩٦٨ دەستەیەک پێشمەرگە بۆ پشکنین گەڕانێکی مەیدانی چەند ڕۆژەیان بە چواردەوری گوندەکانی ناحیەی تەق تەق و قوشتەپە کردووە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٩ی ئایاری ١٩٦٨ لە نزیک گوندی چەمەر زەردەی سەربە ناحیەی قوشتەپە فرۆکەی ڕژێم بۆردوومانی کردوون و عەبدوڵا کاکەڵا شەهید بووە و هاوسەنگەرانی لە گۆڕستانی گوندی چەمەر زەردە بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر