عەبدوڵا عەزیز رۆستەم خواناس

عەبدوڵا عەزیز ڕۆستەم خواناس ناسراوە بە (عەبەی عەزیز)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.


ژیاننامە

عەبدوڵا عەزیز رۆستەم خواناس ناسراوە بە عەبەی عەزیز، لە ساڵی ١٩٢٢ لە گوندی زمناکۆی دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە سەرقاڵی کاسبی سەر سنووری وڵاتی ئێران بووە، خێزانی عەبدوڵا عەزیز ناوی خاڵێ عەبدولحامی و کوڕەکەی ناوی عەباس و کچەکانی ناویان ئایشە و فریشتە یە.


خەباتنامە

عەبدوڵا عەزیز رۆستەم خواناس لە ساڵی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە لقی سێ بە فەرماندەیی جەلال لاوەرانی سەربە بەتالیۆنی شەشی بەمۆیی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری شەڕەکانی هەڵەبجەی شەهید و شەڕەکانی چیای زمناکۆی کردووە، لە یەکەم شەڕی چیای زمناکۆ بریندار بووە و بەهۆی تۆپبارانەوە قاچی ڕاستی شکاوە، لە دووەم شەڕی چیای زمناکۆ لە بەرواری ١ی ئاداری ١٩٦٧ لە هێرشی سەربازانی ڕژێم بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە فێشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر