عەباس محێدین وسو ئەمیر

شەهید عەباس محێدین ناسراوە بە عەباس کەردزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەبێت.


شەهید عەباس محێدین ناسراوە بە عەباس کەردزی، لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی کەردزی سەربە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرتایی بووە، عەباس کەردزی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سافیە خزر بووە و خاوەنی یەک کوڕ بووە بەناوی ئەحمەد.

لە ساڵی ١٩٦١ بۆتە کادر لە لێژنەی ناوچەی جوتیارانی سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سەید کاکە سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان. بەشداری شەڕی بنکەی پۆلیسی قوشتەپە، شەڕی ڕشکن، شەڕی ڕاوەدوونان بەکرەجۆ، دوو شەڕی نزیک لە گوندی کەردز، سێ جار لە شەڕی چواردەوری گوندی کەر زۆڕی، شەڕی بێستانە، شەڕی سەری بەردی کردووە. لە ساڵی ١٩٦٦ لە شەڕی گوندی بێستانەی سنووری پارێزگای هەولێر فیشەکی سەربازی ئەوکاتی عێراقی بەرکەوتووە و بریندار بووە.

لە شوباتی ١٩٦٩ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئەوکاتی عێراق، عەباس کەردزی فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، دواتر هاوسەنگەرانی دەیگوازنەوە گوندی دووکەرە و لە گۆڕستانی گوندەکە بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر