شەڕی بێستانە

شەڕی بێستانە لە ئەنجامى هێرشى لیواى سێى سوپاى عێراق بۆ سەر هێزى دەشتى هەولێرى پێشمەرگە ڕوویدا، بەهۆى کوژرانى سەرۆک جاشێکى عەرەب بەناوى شێخ عەنەش لە بەهارى ١٩٦٨، دواى شەڕێکى سێ کاتژمێرى پێشمەرگە توانى هێرشەکەى سوپاى عێرق تێکبشکێنێ و ژمارەیەک ئەفسەر و سەرباز بکوژن و پاشەکشە بە هێزەکەیان بکەن.


هێرشى حکومەت بۆ سەر بێستانە بۆ بەهارى ١٩٦٨ دەگەڕێتەوە، بە هۆکارى کوژرانى سەرۆک فه‌وجێكی چەکداری بەکرێگیراو (جاش)ى عەرەب بەناوى شێخ عەنەش کە لە ١٣ى نیسانى ١٩٦٨ لە کەمینێکدا لەسەر ڕێگەى هەولێر- گوێڕ نزیک گوندى توڕەق کوژرا، کارى ئەم شێخە عەرەبە و پیاوەکانى بریتى بوو لە هەڵکوتانە سەر گوندەکانى کوردنشین و ئەنجامدانى تاڵانکارى و ئازار و ئەشکەنجەدانى گوندنشینە کوردەکان، نزیکەى ١٠ کوردى بێ تاوانى شەهید کردبوو، لە هێرشى سەر گوندى تەلخێمى بنارى چیاى قەرەچوغ لە ٦ى حوزەیرانى ١٩٦٣ خۆى و چەکدارەکانى بەشدارییەکى بەرچاویان هەبوو لەگەڵ حەرەس قەومی و هێزەکانى دیکەى حکومەت کە تێیدا چوار پێشمەرگە و دوو هاوڵاتى گوندەکە شەهید بوون.

دیارە هۆکارى کوژرانى شێخ عەنەشى سەرۆک جاش بۆ هەڵوێستى توند و دوژمنکارانە و دەستدرێژى کردن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەو هاوڵاتى و گوندنشینانە دەگەڕێتەوە کە بەو جۆرەى باسکرا ڕەفتارى لەگەڵ کردبوون، بەتایبەتى لە تۆڵەى شەهیدبوونى دوو برا بە ناوەکانى ئەنوەر و تایەر لە هێرشەکەى سەر گوندى تەلخێمی ساڵى ١٩٦٣.

سەبارەت بە هەڵویستى حکومەتى عێراق بەرامبەر بە ڕووداوەکە، هەر لەگەڵ کوژرانى ناوبراو وەزارەتى بەرگرى بەیانێکى توندى بڵاوکردەوە و هێرشێکى لە ناکاوى بۆ سەر پێشمەرگە ڕاگەیاند، هەر لە هەمان ڕۆژدا دواى نیوەڕۆ لیواى سێى سوپاى عێراق پەلامارى پێشمەرگەی دا لە گوندى بێستانەى سەر بە دەشتى هەولێر کە شەڕێکى سەختى سێ کاتژمێرى لێ کەوتەوە، بەڵام هێزى پێشمەرگەى دەشتى هەولێر بە فەرماندەیى فارس باوە زۆر بە توندى ڕووبەڕوویان بوونەوە، دواى هاتنە ئاراى شەڕێکى گەرم پێشمەرگە توانیان هێزەکەى سوپاى عێراق گەمارۆ بدەن و ئەفسەر و سەربازى زۆریان لێ بکوژن، پاشان لە ڕێگاى وتووێژ و ڕێککەوتنەوە  پێشمەرگە ڕێگەى پاشەکشەى پێدان و سوپاكه‌یان بە تێکشکاوى گەڕایەوە دواوە.

پێویستە ئەوەش ئاماژە پێ بکەین کە چەند ڕۆژێک پێش کوژرانى شێخ عەنەش واتا لە ٥ى ئادارى ١٩٦٨ سەرۆک جاشێکى کورد بە ناوى حەوێز مام یەحیا لە نزیک شارى کۆیە لەلایەن پێشمەرگەوە بە سەرکردایەتى عەریف عوسمان یوسف و دکتۆر خالید سەعید کەمینى بۆ دانرایەوە و کوژرا، کە زۆر لایەنگرى حکومەت بوو و کەسێکى زۆر دڵڕەقیش بوو بەرامبەر بە پێشمەرگە، بەڵام حکومەت نە هەڵوێستى نواند و نە باسیشى لێوە کرد، کەچى بۆ سەرۆک عه‌شیره‌تێكی عەرەب ئەو هەموو هەرا و هێرشکاریەى نایەوە.   

     


سەرچاوەکان:

١- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنەوەى ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی سێیەم، بەشی یەکەم، شۆڕسی ئەیلوول ١٩٦١-١٩٧٥، چ: یەکەم ٢٠٠٤.

٢- سەید کاکە، بیرەوەرى پێشمەرگەیەک، چاپخانەى وەزارەتى رۆشنبیرى، چاپى یەکەم،١٩٩٧.

٣- ئارى کەریم، چەند لاپەڕەیەکى زیندوو لە شۆڕشى ئەیلوولدا، چاپخانەى خەبات، دهۆک ١٩٩٩.

٤- خورشید شێرە، خەبات و خوێن، بیرەوەریەکانی ساڵانی خەباتی پێشمەرگایەتی، چاپی سێیەم، هەولێر، ٢٠١٥.

 


 


بابەتی پەیوەندیدار

داستانی کۆڕێ ١٩٩١

داستانى کۆڕێ یەکێکە لەو شەڕ و ڕووبەڕوونەوە چارەنووسسازانەى کە پێشمەرگەی کوردستان لە ٧ – ١١ى نیسانى ١٩٩١ لە بەرانبەر سوپاى عێراق تومارى کرد، دواى ئەوەى سوپاى عێراق لە بەهارى ١٩٩١ لە بەرانبەر هێزى پێشمەرگەى بەرەى کوردستانى و شەپۆلی ناڕەزایی جەماوەرى ڕاپەڕیوى باشوورى کوردستان شکستى خوارد و تەواوى شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان ڕزگارکران، زۆرى نەخایاند سوپای ڕژێم لەلایەن هێزى هاوپەیمانانەوە چراى سەوزى بۆ هەڵکرا و لە ٢٧ى ئادارى ١٩٩١ لە کەرکووکەوە زۆر بە دژوارى بەرەنگارى پێشمەرگە بووەوە ...

زانیاری زیاتر

شەڕی ئاڤا زێ ١٩٨٧

چالاکی هێزى پێشمەرگەى سنوورى لقی (١)ى دەڤەرى بادینان بوو لە ساڵى ١٩٨٧، کە هەستان بە هێرش کردن بۆ سەر یەکێک لە ڕەبایەکانى سەربازى سوپاى عێراق لە نزیک شارۆچکەى شێلادزێ لە سەر ئاڤا زێ، بە ماوەیەکى کەم دەستیان بەسەر ڕەبایەکەدا گرت و تەواوى سەربازانى کە لەو سەنگەرە لە ئەرکدا بوون کوژران، پێشمەرگەکانیش بە بێ زیان شوێنەکەیان بەجێ هێشت.

زانیاری زیاتر

داستانی خواکوڕک

شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیەکى گەورەى نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى ڕژێمى بەعس لە ١٩ى تەممووز تا ٥ى ئەیلوولى ١٩٨٨ لە ناوچەى خواکوڕکى دەڤەرى برادۆست ڕوویدا، بە مەبەستى دەست گرتن بەسەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕش لە سێگۆشەى سنوورى (عێراق - ئێران - تورکیا)، سوپاى عێراق هێرشێکى گەورە و بەربڵاوی ئەنجام دا، لە ماوەى ٤٥ ڕۆژى شەڕ و هێرشکارى، هێزە چەکدارەکانى عێراق لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە تێشکێندران و زیانى گەورەى گیانى و ماددیان بەرکەوت، لە ٥ى ئەیلوولى ١٩٨٨ بەهۆى چەند هۆکارێک ...

زانیاری زیاتر

شەڕی خێزاڤا ١٩٨١

لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ شەڕی خێزاڤا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپاى ڕژێمی عێراقدا ڕوویدا. کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى سەربە لیژنەى ناوچەى زاخۆ لە گەڕانێکدا(جولە) بوون لە گوندەکانى ناوچەى باتیفاى دەڤەرى بادینان بۆ جێبەجێ کردنى ئەرکى پێشمەرگایەتى، لە گوندى خێزاڤا ڕووبەڕووى هێزێکى سەربازیی سوپای رژێمى بەعس بوونەوە، دواى شەڕێکى سەخت هێزێکى دیکەى سەربە لیواى باتیفا و دەشتى چیێی سوپای عێراق بەرەو شوێنى ڕوداوەکە بۆ پشتیوانى و هاوکاریى ئەو هێزەى کە لەگەڵ پێشمەرگە لەشەردا بوون، هاتن.

زانیاری زیاتر

شەڕ و بۆسەى زەمبیل فرۆش ١٩٨٠

شەڕى زەمبیل فرۆش یەکێکیترە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس. لە ٢٢ی ئازاری ١٩٨٠ لە دەڤەری باتۆفا، هێزێکی پێشـمەرگە لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی بۆسەیەکیان بۆ هێزێکی سەربازیی سوپای عێراق دانایەوە، لە ئاکامدا هێزەکەی سوپا کەوتنە نێو بۆسەکەوە و زیانێکی زۆریان بەرکەوت. لەم کاتەدا هێزێکیتری سەربە لیواى باتوفای سوپای عێراق بۆ پشتیوانی و هاوکاریی هێزە تێکشکاوەکەیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بە گەیشتنیان شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لە نێوان هێزەکەی پێشمەرگە و سەربازانی سوپادا ...

زانیاری زیاتر