عومەر محەمەد عەبدوڵا یوسف

عومەر محەمەد عەبدوڵا یوسف، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە دەڤەری باڵەکایەتی شەهید بووە.


ژیاننامە

عومەر محەمەد عەبدوڵا یوسف، لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی سارەلوی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتووی پارێزگای هەولێر بوو، سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە لە گوندی سارەلو لە ناو بازاری شاری هەولێریش خاوەن کار بووە، خیزانی ناوی ئەسمەر ڕەسوڵە و کوڕەکەی ناوی نەهرۆ و کچەکەی ناوی نەزیرە یە.


خەباتنامە

عومەر محەمەد عەبدوڵا یوسف لە ساڵی ١٩٦٨ بووە پێشمەرگە لە لای سابیر شێخ جامی کە جێگری فەرماندەی هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ فرۆکەی ڕژێم بۆردومانی سنووری ناوپردان و گەڵالە لە دەڤەری باڵەکایەتی کردووە و عومەر محەمەد و سێ هاوسەنگەری شەهید بوونە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر