سەیفور مەنوچەر بەگ حەبیب

سەیفور مەنوچەربەگ ناسراوە بە (سەیفورە سوور) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٠ شەهید دەبێت.


ژیاننامە

سەیفور مەنوچەر بەگ حەبیب بەگی ئێناخی ناسراوە بە سەیفورە سوور لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی سازانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، مەنوچەری باوکی کە ناسراوە بە (مەنوچەربەگی ئێناخی) ساڵی ١٩٦٩ لەشۆڕشی ئەیلوول شەهیدبووە، خێزانی سەیفورە سوور ناوی نگوڵەباخ قازی و دایکی ناوی زەینەب ئەمینە، لە ساڵی ١٩٧٠ شەهید دەبێت.


خەباتنامە

سەیفور مەنوچەربەگ لە ساڵی ١٩٦٦ لە ڕێگەی مەنوچەربەگی باوکییەوە دەبێتە کادیری ڕێکخستنی شانە نهێنییەکان کە ئەرکی گەیاندنی نامە و فەرمانەکانی سەرکردایەتی و فەرماندەی هێزی خەبات عەبدولوەهاب ئەتروشی بە کادیران و ئەندامانی شانەی نهێنی بووە لە ناوشاری هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور، لە سەرەتای ساڵی ١٩٦٧ پلەی سەرپەل وەردەگرێت لە هێزی خەبات، سەیفورە سوور لە ساڵی ١٩٦٩ دوای شەهیدبوونی باوکی لە نزیک گوندی خێڵی حەمە لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێم بە سەختی بریندار دەبێت و بۆ چارەسەری بەپەلە ڕەوانەی شاری تارانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە ساڵی ١٩٧٠ دوای شەش مانگ چارەسەر وەرگرتن دەگەڕێتەوە بۆ گوندی سازان و ڕۆژێک دوای گەیشتنی، هێزێکی زۆری جاش زانیارییان لەسەری دەبێت و گەمارۆی ماڵەکەی دەدەن و داوای خۆبەدەستەوەدانی لێدەکەن، بەڵام بە برینداری و بەتەنها خۆی بەرگرییەکی چەند کاتژمێری دەکات و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر