سەفیر سەباح محەمەد مەرەز

سەفیر سەباح پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.


سەفیر سەباح لە ساڵی ١٩٦٣ لە کوێستانی دەشتی کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتووی گوند بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە.

ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی بەکری حەمەد کەردزی، بەشداری چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی کۆیە، چالاکی مەرکەزی کۆیە، چالاکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای کۆیە و چالاکی بنکەی دێگەڵە کردووە.

لە ١٠ی تەموزی١٩٩١ لە نزیک پارێزگای کەرکووک بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەی ڕژێمی بەعس، سەفیر و دوو هاوسەنگەری شەهید بوون.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر