سەرحەد حەسەن عەبدولڕەحیم عەبدولجەبار

سەرحەد حەسەن عەبدولڕەحیم عەبدولجەبار، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ چیای زمناکۆ شەهید بووە.


ژیاننامە

سەرحەد حەسەن عەبدولڕەحیم عەبدولجەبار لە ساڵی ١٩٦١ لە گوندی وارماوەی سەربە قەزای شارەزوور لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، دایکی سەرحەد حەسەن ناوی شەوکەت عەبدولقادر و خوشکەکانی مەلیعە، فەریدە، تەلیعە و کافیە یە.


خەباتنامە

سەرحەد حەسەن عەبدولڕەحیم عەبدولجەبار لە ساڵی ١٩٧٤ لە ڕێگەی یاروەسی کاکەوەیسەوە بووە پێشمەرگە لە ‌هێزی زمناکۆ بە فەرماندەیی کەریمی عەبەی خاسە، کە ئەوهێزە لە ساڵی ١٩٧٤ دروست کراوە و سەربە لەشکری سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

ساڵی ١٩٧٤ فڕۆکەی ڕژێمی بەعس سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە چیای زمناکۆ بۆردوومان کردووە و سەرحەد حەسەن شەهید بووە، دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی محەمەد عەبدولقادر و سەعدون سلێمان بەسەختی بریندار بوونە و پەکەوتەی سەنگەر بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر