فەرماندە سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کردووە، لە چەندین شەڕی شۆڕشی ئەیلوول بەشدار بووە، لەشەڕی دەربەندی بازیانەوە لەبەر ئازایەتی کراوە بە سەرلق لە هێزی ڕزگاری، ڕۆڵێکی باش دەبینێت و چەندین چالاکی ئەنجام دەدات لەسەر ڕێگای دوکان سلێمانی.
لە دوای ڕێککەوتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ بەفەرمانی سەرۆک مستەفا بارزانی لە ژێر چاودێری سامی عەبدولڕەحمان کە ئەوکات وەزیری کاروباری باکوور دەبێت وەک ڕێز لێنانێک بۆ خەبات و ماندووبونی سوارە فەتاح و پێشمەرگە و شەهیدەکانی، گوندی کانیخان لەسەر شێوازێکی سەردەمیانە بۆیان بنیات دەنرێت، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٥ بەردەوام دەبێت، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بەریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەکرێتە ئامر بەتالیۆن لە شارباژێڕ تا ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ و دەبێت بە ئامرهێزی سورداش و بەشداری شەڕەکانی معسکر خالید و کەرکووکی کردووە، چەندین پلەی تری حزبی و سەربازی بڕیوە تاکو لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی دەکات.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.