ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد

شه‌هید ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بە سەختی بریندار بووە، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ و لە گرتنەوەی شاری هەولێر شەهید بووه‌.


ژیاننامە

شه‌هید ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی چیوەی سەرووی سەربە دەڤەری بێتواتە لە دایکبووە، ئاكنجی شاری هه‌ولێر بوو، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران لە شاری نەغەدە نیشته‌جێ بووه‌، بەهۆی ئه‌و بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ی ئاواره‌یی باری تەندروستی تێکدەچێت و شوێنه‌واری برینه‌كه‌ی ساڵی ١٩٦٩ی توشی ئازاڕێکی سامناکی کردووە، بۆیه‌ لە ساڵی ١٩٧٧ پاش دوو ساڵ ئاواره‌یی گەڕاوەتەوە باشووری كوردستان و له‌ گوندی چیوەی سەروو نیشته‌جێ بووە، خێزاندار بووه‌ خێزانه‌كه‌ی ناوی عیسمەت عەبدولڕەحمان بووە، خاوه‌نی ٧ منداڵ بووه‌ به‌ناوه‌كانی سەباح، مەحەمەد، ئیبراهیم و ئیسماعیل، و نەرمین،  نازەنین و نەوڕۆزە.


خەباتنامە

شه‌هید ساڵح عەلی سلێمان ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندی به‌ شۆڕشی ئەیلوول ده‌كات و له‌ هێزی سه‌فین ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌، ساڵی ١٩٦٩ له‌ چیای زینه‌تیر له‌ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌یك له‌گه‌ڵ سوپای عێراق به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، ماوه‌ی ٦ مانگ چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێت، به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و برینه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌بێته‌ په‌ككه‌وته‌، بەڵام  ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی و تا نسكۆی ساڵی ١٩٧٥ له‌ سنووری هێزی سه‌فینی شه‌قڵاوه‌ به‌بێ دابڕان درێژه‌ی به‌ پێشمه‌رگایه‌تی خۆی ده‌دات.

لە ده‌سپێكی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز، بەهۆی خراپی تەندروستی و پەککەوتەیی نەیتوانیوە بەژداریه‌كی كارای هه‌بێت له‌ چاڵاكیه‌ پارتیزانییه‌كان، بەڵام کاری ڕێكخراوەیی و ڕێكخستنی نهێنی له‌ سنووری لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوە كردووه‌، هه‌روه‌ها ماڵه‌كه‌شی بۆته‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێژنه‌ ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌.

ساڵی ١٩٩١ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی باشووری كوردستان دووبارە چەک هەڵدەگڕێت و شان بەشانی پێشمەرگەکان و له‌ به‌تالیۆنی محمه‌د چیوه‌یی سه‌ر به‌ لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوە بەژداری ڕاپەڕینه‌ جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستانی کردووە، له‌ ئازادكردنی قه‌زای شەقڵاوە و شاره‌دێی کۆڕێ و شاری هەولێر بەژداری کردووە.

لە ١١ی ئاداری ١٩٩١ لە ناو شاری هەولێر و لەبەردەم مەنزوومەی شیمالی دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی سەخت لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس، گوولەیەکی ئار پی جی لەناو چەند پێشمەرگەیەک دەدات و ساڵح و حەوت هاوسەنگەری شەهید بوونە، کە بریتی بوون لە جەعفەر  سەلام، شەهید حەسەن، شەهید مەلا تەها، شەهید مەحەمەد و شەهید خاوەر.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر