سیاسەتمەدار زێره‌ڤان محه‌مه‌د عوسمان نه‌بی، ناسراو به زێره‌ڤان نێروه‌یی، ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان بووە به مه‌به‌ستی خۆ ههڵوهشاندنەوە و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ له کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
زێره‌ڤان محه‌مه‌د عوسمان نه‌بی ساڵی ١٩٥٨ لە شاری دهۆک له‌دایكبووە. ده‌رچووی قۆناغی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییه. ساڵانی (١٩٨٨-١٩٩١) له دوای ئه‌نفالی بادینان به ناچاری ئاواره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه. شاره‌زای زمانەکانی كوردی و فارسییه.
خه‌باتنامه
زێرەڤان محەمەد ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری یه‌كه‌م و ساڵی ١٩٧٧ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندیی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و له هێزی یه‌كی ئامێدی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی كردووه. هەمان ساڵی كادیری لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٨ سه‌رده‌سته بووه له ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شداریی له هه‌ردوو بۆسه‌ی بیبۆ و سه‌ر جاده‌ی كانی ماسی– ئاڤاساكێ له سنووری پارێزگای دهۆكدا كردووه و ساڵی ١٩٨٠ به‌شداری له شه‌ڕی كه‌لای شێخۆ له سنووری پارێزگای دهۆكدا كردووه.
ساڵی ١٩٨٢ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی شێخانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی سه‌ر به لقی دهۆك – نه‌ینه‌وا و ئه‌ندام ڕێكخراو له لێژنه‌ی ڕێكخراوی شه‌هید عه‌بدولسه‌لام بێزنوری كه سه‌ر به لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان بووە به مه‌به‌ستی خۆههڵوهشاندنەوە و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هەمان ساڵ لە کۆنگرەی یازده‌دا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان – یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه و جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی نۆی ئاكرێی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٤ پله‌ی له سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو به‌رزكراوه‌ته‌وه. ساڵی ١٩٩٥ له به‌دواداچوونی له‌شكری له فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك) خزمه‌تی كردووه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئنسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م).
- ڕێكار ئه‌حمه‌د، یه‌كگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی به‌هه‌ست ـ ٢٠١٦ز).
- محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز).