رەشاد بیلال ئەحمەد حسێن

ڕەشاد بیلال ئەحمەد حسێن، پێشمەرگەی ڕاپەڕین بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری هەولێر شەهید بووە.


ژیاننامە

رەشاد بیلال ئەحمەد حسێن، لە ساڵی ١٩٦٨ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاری هەولێر بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، دایکی ڕەشاد بیلال ناوی مریەم مستەفا و براکانی ناویان وشیار، دڵشاد و نەجات، و خوشکەکانی ناویان پەیوەند و پەیمانە.


خەباتنامە

رەشاد بیلال ئەحمەد حسێن لە ساڵی ١٩٨٨ لە ڕێگەی هاشم باپیر ئاقوبانی پەیوەندی بە ڕێکخستنی نهێنیەوە کردووە و بووە کادیری شانە نهێنیەکانی ناوچەی شەقڵاوەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ کردووە و بووە پێشمەرگە لە لێژنە ناوچەی شەقڵاوە، لە بەرواری ١١ی ئاداری ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری هەولێر لەناو بارەگای پارێزگا فیشەک بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە، دواتر پێشمەرگەکانی ناوچەی شەقڵاوە جەستەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر