رەزاق عەلی رەزا عومەر

شەهید رەزاق عەلی رەزا پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.


ژیاننامە

رەزاق عەلی رەزا عومەر لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی ئاشۆکانی سەر بە دەڤەری بەڕانەتی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول تەواوی بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و تا ساڵی ١٩٩١ دەرفەتی گەڕانەوەیان نەبووە و لە شاری نەغەدە نیشتەجێ کراون، شەهید ڕەزاق عەلی خاوەنی پێنج برای شەهیدە بەناوەکانی شەهید ئەکرەم عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٧٤، شەهید ئەسکەندەر عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٣، شەهید فەرهاد عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٣، شەهید تەلعەت عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨، شەهید فەتاح عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨ ڕەزاق عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سامیە نادر بووە و خاوەنی یەک کوڕ بووە بەناوی ڕزگار ڕەزاق.


خەباتنامە

شەهید ڕەزاق عەلی لە ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا شەهید فەرهاد عەلی برای فەرماندەی مەفرەزەکە بووە.

لە ڕێکەوتی ١٦ی ئایاری ١٩٨٨ شەهید ڕەزاق عەلی و شەش هاوسەنگەری بەناوەکانی شەهید فەتاح عەلی ڕەزا، شەهید تەلعەت عەلی ڕەزا، شەهید محەمەد ڕەن، شەهید خەلیل دەچنە سەر ڕێگەی کاروانێکی سەربازی ڕژێمی بەعس کە بۆ ئەنفالکردنی چەند گوندێک ڕوویان لەو دەڤەرە کردووە، دوا بە دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکەی بەعس و ڕێگری لێیان، لە ئەنجامدا هەر حەوت پێشمەرگەکە بێ سەروشوێن بوونە و هیچ سۆراغێکیان نیە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر