خدر عەلی خدر عەبدوڵا

خدر عەلی خدر، ناسراو بە خدری حاجی عەلی، ساڵی ١٩٣٨ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە،ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٧٩ شەهید بووە.


شەهید خدر عەلی خدر، ناسراو بە خدری حاجی عەلی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی هەمزە کۆری سەربە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە. تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچ بووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری مەهاباد و خانێ نیشتەجێ بووە، دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئێران، ڕەوانەی خوارووی عێراق کراوە و لە ناحیەی گەرمەی سەربە قەزای ڕوومادی نیشتەجێ بووە تا ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.

خدر حاجی عەلی، ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی ئەحمەدی حاجی عەلی برای کە سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆتە پێشمەرگە. بەشداری شەڕی باوەجی و شەڕی چیای سەفینی کردووە. 

ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی باوەجی دوای شەهیدبوونی هەردوو براکەی، بەهۆى تۆپبارانى تۆپخانەى سوپاى عێراق، بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوە،  ماوەی چوار مانگ لە نەخۆشخانەی تاران بۆ وەرگرتی چارەسەری ماوەتەوە.

ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزی سەید کاکە بۆتە پێشمەرگە.  ساڵی ١٩٧٩ و دوای یەک مانگ لە بوونەوەی بە پێشمەرگە، لەگەڵ ١٧ هاوسەنگەری چوونەتە گوندەکانی چوار دەوری بێستانە و کەردز بۆ ئەنجامدانی چالاکی پارتیزانى، لە گوندی شیوە پیران هێزێکی سەرباز و جاشی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق گەمارۆیان داون، پێشمەرگەکان  ڕووبەڕووی سوپاى عێراق بوونەتەوە، خدر حاجى شەهید و هاوسەنگەرەکانى شەهید بوونە.  


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان یوسف حامد

عەبدولڕەحمان یوسف حامد، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چەلکی لە ناحیەی دێرەلووک پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرت، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٨٣ لە چیاى قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە

زانیاری زیاتر

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر