خاناودەل حسێن حەمەد

خاناودەل حسێن حەمەد، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات، لە ساڵی ١٩٨٢ لە سیدەکان شەهید دەکرێت.


شەهید خاناودەل حسێن حەمەد، لەساڵی ١٩٣٥ لە شارۆچکەی سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٦١ لە ڕێگەی مامۆستا حەمید ئەفەندی براییەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و کەسێکی چالاک بووە، چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی عێراق دەستگیر دەکرێت و ڕەوانەی کەرکووک و بەغدا دەکرێت، بەڵام دوای ئازادبوونی بەردەوام دەبێت لە کاری ڕێکخستنی نهێنی پارتایەتی، لە ١٩ی ئەیلوولی١٩٨٢ ڕژێمی بەعس قەدەغەی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سیدەکان سەر بە پارێزگاى هەولێر ڕادەگەیەنێت، هەمان شەو لەلایەن چەکدارانی ڕژێمی عێراقەوە دەدرێتە بەر گولە و دەستبەجێ شەهید دەبێت. 


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر