خالید حەمید ئاغا بیری

خالید حەمید ئاغا بیری، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی بیری لەدەڤەری دۆسکی سەروو سەربە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.


خالید حەمید ئاغا بیری، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی بیری لەدەڤەری دۆسکی سەروو سەربە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى ولاتی ئێران بووە و سەرەتا لە شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە شاری کەرەج نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى بۆ باشووری کوردستان گەڕاوەتەوە  نیشتمان. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.  

ساڵی  ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە و لەلای حەمید ئاغای باوکی کە یەکێک بووە بۆتە پێشمەرگە، لەهەمان ساڵدا لەگەڵ بارزانی پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەری مزووری و نێروە و لە شەڕی مریبا، لومانا و گەلی زاویتە بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٦٢ لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەری سۆران و لە شەڕی چەککردنی قشڵەی ڕایات بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی دێرێ و ساڵی ١٩٦٥ لە دیلمان پاسەوانی ماڵی سەرۆک مستەفا بارزانی بووە.

ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هیزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ مەرگەوەڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کراوە بە پاسەوانی مەکتەبی سیاسی پارتی. لە ڕۆژی ١ی تەمووزی ١٩٨١دواى گواستنەوەى رۆفاتی سەرۆک مستەفا بارزانی لە شاری شنۆ بۆ گوندی هەلەج، پاسەوانی مەزاری بارزانی بووە. لەساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی هاتووەتە لقی یەک لە دەڤەری نێروە. ساڵی ١٩٨٨ گەڕاوەتەوە بۆ زێوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دووبارە بەمەبەستی بەشداریکردن لەداستانی خواکوڕک، هاتۆتەوە بۆ دەڤەری خواکوڕک. 

دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی دەڤەری بادینان لەساڵی ١٩٨٨، ناوبراو گەڕاوەتەوە بۆ زێوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. خالید حەمید ئاغا بیری لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا لە شەڕەکانی ماخوبزن، کەوپەڕ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بووە. 

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر