حەمەئەمین مەحمود محەمەد ڕۆبیتەن

حەمەئەمین مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.


ژیاننامە

حەمەئەمین مەحمود محەمەد ڕۆبیتەن، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی بەشی پیرگی دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، حەمەئەمین مەحمود خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئەسمەر بووە و خاوەنی یەک کوڕ و دوو كچ بووە بەناوەکانی قادر، شیرین و گەلاوێژ. حەمەئەمین مەحمود محەمەد ساڵی ١٩٦٣ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید حەمەئەمین مەحمود، ساڵی ١٩٦٢ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران، کە لەوکاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و شەهید حەمە شەمێرانی فەرماندەی بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٦٥ ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە ١٦ی تەممووزی ١٩٦٣ لە شەڕی چیای زمناکۆ، لە ڕووبەرووبوونەوەی هێرشی سەربازی ئەوکاتی عێراق بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای زمناکۆ و لە دوای شکستی هێرشەکەیان، تۆپخانەکانی ڕژێم بە چڕی تۆپبارانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان کردووە، تۆپێک بەر سەنگەری  حەمەئەمین مەحمود و حاجی ڕەحیمی زمناکۆی کەوتووە و لە ئەنجامدا هەردووکیان لە نێو سەنگەرەکەدا شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر