حەمەئەمین حەمەساڵح مەحمود قادر

حەمەئەمین حەمەساڵح مەحمود قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری موسڵ لە سێدارە دراوە.


ژیاننامە

 حەمەئەمین حەمەساڵح مەحمود قادر، لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی بێسەڵمێنی سەربە قەزای شارەزوور لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە نسکۆی ساڵی ١٩٧٤ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە گوندی سەوڵاوەی سەربە پارێزگای سنەی وڵاتی ئێران نیشتەجێ بووە، خێزانی ناوی ئافتاو محەمەد و کوڕەکەی ناوی باقی و کچەکانی ناویان ئەڵوەن و خانمە.


خەباتنامە

حەمەئەمین حەمەساڵح مەحمود قادر لە ساڵی ١٩٦٩ بووە پێشمەرگە لە پەلی ئەوڕەحمان هێلکە سەربە لقی سێ بە فەرماندەیی نادر هەورامی سەربە بەتالیۆنی حەوتی بیارە بە فەرماندەیی جەمال نامیق سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نسکۆی ساڵی ١٩٧٤ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٦ دووبارە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە و لەلای نادر هەورامی بووە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٧٨ حەمەئەمین حەمەساڵح و چەند هاوسەنگەرێکی بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکێک لەناو شار بە فەرمانی نادر هەورامی دەچنە ناحیەی وارماوە و ڕووبەڕووی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەبنەوە، لە ئەنجامدا حەمەئەمین حەمەساڵح بە سەختی بریندار دەبێت و هاوسەنگەرانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەگوازنەوە بۆ گوندی ئاوەکەڵەی نزیک ناحیەی وارماوە، دوای سێ ڕۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر هێزێکی زۆری جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس چواردەوری گوندەکە دەگرن و حەمەئەمین حەمەساڵح دەستگیر دەکەن و، دەیگوازنەوە بۆ شاری موسڵ و دوای چەند ڕۆژێک لە سێدارە دەدەن و شەهید دەبێت، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر