حەمەسەعید ڕەشید ڕەحمان عەلی

حەمەسەعید ڕەشید ڕەحمان عەلی، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید حەمەسەعید ڕەشید ڕەحمان عەلی، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی دۆڵی ناوحەوت لە دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخانی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، برایەکی بەناوی ساڵح ڕەشید لە ساڵی ١٩٦٧ لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید بووە.


خەباتنامە

شه‌هید حەمەسەعید ڕەشید ڕەحمان عەلی، ساڵی ١٩٦٣ بۆته‌ پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەوکاتەدا قوەتی شەمێران قوەتێکی سەربەخۆ بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چاڵاکی ئەم قوەتە لە دەڤەڕی شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە، بەڵام دوای داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٦٥ ئەو قوەتە خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ساڵی ١٩٦٥ سەنگەریان لە چیای زمناکۆی نزیک قەزای دەربەندیخان بووە، لە ڕێگای بردنی چەند نامە و دروشمێک بە فەرمانی حەمە شەمێرانی فەرماندەی هێزی شەمێران بۆ فەرماندەی هێزی خەبات لە ناحیەی بیارە لە دەڤەری هەورامان، لەگەڵ هاوسەنگەرێکی بە ناوی ڕەشید مێلورە لە نزیک ناحیەی سیروان دەکەونە بۆسەی سەربازی ڕژێم و دەستگیر دەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای سڵیمانی، یەکێکن لەو شەهیدانەی کە گۆڕیان نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر