حەمەزاهید عزەت قەمەر محەمەد

حەمەزاهید عزەت قەمەڕ محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە نزیک دەریاچەی دەربەندیخان دەبێت.


ژیاننامە

حەمەزاهید عزەت قەمەر محەمەد لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی لاوەرانی سەربە بە قەزای دەربەندیخانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، دایکی ناوی حەپسە عەزیز و خێزانی ناوی نەهیە کەریمە و خاوەنی دوو کچ دەبێت بە ناوەکانی چیا و چنور، لە ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی گوڵان کردووە و لە بەتالیۆنی سەید بەهادین سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی پارتی بووتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە نزیک گوندی ئیمامی زامنی سەربە ناحیەی سیروان، لەگەڵ هاوسەنگەرێکی بە ناوی  باهر عەبدولقادر چاوەڕێی بەلەم دەکەن بۆ پەڕینەوە لە دەریاچەی سیروان، بەڵام لەوکاتەدا فڕۆکەی ڕژێمی بەعس بۆمبارانیان دەکات و حەمەزاهید عزەت شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر