حەمەد ئیبراهیم عەوڵا

حەمەد ئیبراهیم عەوڵا لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندى وەسمانى قەزاى چۆمان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە مانگی ئاداری ١٩٧٥ بە هۆى تۆپبارانى ڕژێمى عێراق بۆسەر هێزى پێشمەرگە شەهید بووە.


شەهید حەمەد ئیبراهیم عەوڵا لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی وەسمانی سەربە ناحیەی قەسرێی قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.

شەهید حەمەد ئیبراهیم، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەشی تۆپخانەی هێزی باڵەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەو کاتەدا عومەر ئاغای دۆڵەمەری بەرپرسی بووە بۆتە پێشمەرگە. بەشداری لە شەڕی ڕواندز، شەڕی کۆڕەک، شەڕی سەرتیز، شەڕی چیای کۆلیتار کردووە.

لە مانگی ئاداری ١٩٧٥ لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بۆسەر سەنگەری پێشمەرگە لە چیای کۆلیتار، شەهید بووە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر