حەمید خواستی ئیسماعیل

حەمید خواستی ساڵی ١٩٣٩ لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات، لەساڵی ١٩٧٩ پلەی بەرپرسی سەربازی لێژنەی ناوچەی زاخۆی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٨٦ کراوە بە ئەندامی لقی یەک و بەرپرسی سەربازی لق، ساڵی ١٩٩٦ لەبەر خەبات و تێکۆشینی بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی مەدالیای مستەفا بارزانی پێ بەخشراوە، ساڵی ٢٠٠٣ بووتە بەرپرسی دەزگای ئەیلوول لەزاخۆ.


حەمید خواستی ئیسماعیل، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی بازنگیر لە دەڤەری سندیان سەربەقەزای زاخۆی پارێزگاى دهۆک لەدایکبووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران و لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ کۆمەڵگای سەراو و نیلوفەر لە کرماشان، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ نەغەدە، پاشان ماڵباتەکەى چۆتە ئۆردوگاى زێوە، لە زێوەوە بۆ کۆمەڵگای ڕەبەت و لەوێشەوە بۆ ئۆردوگای جەهرومی پارێزگاى فارسی (شێراز) باشوورى ئێران دەگوازرێتەوە، لەوێشەوە دەگوازرێتەوە پارێزگاى یەزد لە ناوەڕاستی وەلاتی ئێران.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەلای سەلمان سندی ئامۆزای بۆتە پێشمەرگە، تا ساڵی ١٩٦٥ لەو هێزە ماوەتەوە، دوای پێکهێنانى بەتالیۆنی عەلی هالۆ کراوەتە سەرپەل، ساڵی ١٩٦٧ چووەتە دەڤەری بەرواری باڵا و لەهێزی ئەسعەد خۆشەوی کراوە بە جێگری حەمید حەفیزوڵا عومەر کە فەرماندەی هێزی دەستوەشێن بووە لەدەڤەری دهۆک، شێخان و ئاکرێ.

دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ ناوبراو بۆ ماوەی چوار ساڵ لە بەتالیۆنی سێ پاسەوانی فڕۆکەخانەی بامەڕنێ بووە، ساڵی ١٩٧٤ جێگری فەرماندەی هێزی دەستوەشێن بووە و لەشەڕەکانی باڵەک، گۆڕەز و هاودیان بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات و لەسنوری باکووری کوردستانەوە چووەتە گوندی هەدیش لە قەزای ئولۆدەرە، لەوێ لەگەڵ خزمەکانی کە نزیکەی ٢٥ کەس دەبن، مەفرەزەی گەڕۆک دروست دەکەن و دەست دەکەن بەخەبات و لەگوندی کۆماتە کە بارەگای سەرەکی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە دەمێننەوە.

لەساڵی ١٩٧٩ بەشدارى کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتى کوردستان دەکات، دوای تەواوبوونی کۆنگرە گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی خۆی و پلەی بەرپرسی سەربازی لێژنەی ناوچەی زاخۆی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٨٤ گواستراوەتەوە بۆ لێژنەی ناوچەی ئامێدی و کراوە بە ئەندامی لێژنەی ناوچە و بەرپرسی سەربازی، ساڵی ١٩٨٦ کراوە بە ئەندامی لقی یەک و بەرپرسی سەربازی لق، ساڵی ١٩٨٨دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان، حەمید خواستی پەڕیوەتەوە بۆ باکووری کوردستان و تا ساڵی ١٩٩١ لەوێ ماوەتەوە.

دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١، ناوبراو کراوە بە ئەندامی لقی یەک لەدهۆک و لەهەمان کاتیشدا بووە جێگری بابەکر زێباری فەرماندەی لەشکری کوردستان لە زاویتە، ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ مستەفا نێروەیی دەزگای ئەیلوولیان لەدهۆک دامەزراند، ساڵی ٢٠٠٣ دەزگای ئەیلوول لەزاخۆ کراوەتەوە و ناوبراو کراوە بەرپرسی دەزگاکە.

حەمید خواستی لەژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری دەیان شەڕی لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانی کردووە، ساڵى ١٩٦١چەککردنی بنکەی پۆلیسی زاخۆ، ساڵى ١٩٧٢ شەڕی دەشتی ئاکرێ و لەو شەڕەدا بریندار بووە، ساڵى ١٩٧٤ شەڕی گەلی دهۆک، ساڵى ١٩٧٧ شەڕی دەشتی سندیان، ساڵى ١٩٨٣ شەڕی چیای سەری دێرێ، ساڵى ١٩٨٥ شەڕی ئامێدی، لە ٢٦ی گوڵانی ١٩٨٧ چەککردنی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی بامەڕنێ، ساڵى ١٩٨٧ داستانی کانی ماسێ و چەندین شەڕی تر.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتى کوردستان بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی کردووە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا، ساڵی ٢٠١٣ بەپلەی فەریق خانەنشین کراوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر