حەسەن عیسا عەلی

حەسەن عیسا عەلی، ناسراو بە (حەسەن بابکەیی)، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی بابکەی قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


حەسەن عیسا عەلی، ناسراو بە (حەسەن بابکەیی)، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی بابکەی قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لەئۆردوگاى ڕەبەت نیشتەجێ بووە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ شارى گۆنەباد و لەوێش بۆ جەهروم لە پارێزگای شێراز و شاری تاران. ساڵى ١٩٧٩ دواى شۆڕشی ئیسلامى گەڕاوەتەوە ئۆردوگاى زێوە.

ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، تا ساڵی ١٩٧٥ لە هێزی دەشت و لە ناوچەی پشدەر و باڵەکایەتی پێشمەرگە بووە و بەشدارى شەڕەکانى کردووە.

 ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە بەرپرسی ڕێکخراوى زۆزک لە هێزی بارزان بە فەرماندەیی دکتۆر سەعید ئەحمەد نادر، بەشدارى شەڕەکانى کردووە، ساڵى ١٩٨٢ شەڕى پردی چامە و ساڵى ١٩٨٣ شەڕى بێرکم، ساڵی ١٩٨٦ بەشداری شەڕی کۆڵانا سووردکێ، ساڵى ١٩٨٧ شەڕى لێرسماقی کردووە و لە کاتی هێرش بردنیان بۆ سەر پێگەی دوژمن لە ناو مێرگەسۆر بریندار بووە.

ساڵی ١٩٨٨ بەشداری لە شەڕەکانی کەنەکە خەروانا سیرۆ کۆراوا و کەرژوولیا و ڕەبیعا تاڵافی و شەڕی گەورەی خواکوڕک کردووە. ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و بەشداری شەڕی کۆڕێی کردووە.

 لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى کە بە کورد و کوردستانی کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر