ژیاننامە
حاجی میرخان ئه‌حمه‌د سلێمان، ساڵی ١٩٤٠ له گوندی خه‌ردنی سه‌ر به‌قه‌زای مێرگه‌سۆری پارێزگای هه‌ولێر له‌دایك بووه، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، ساڵی ١٩٤٥ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه، دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان له مهاباد گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان، ساڵی ١٩٧٥ دووباره و پاش نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی هه‌مان وڵات بۆته‌وه، دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵات و له شارۆچكه‌ی پیرمام نیشته‌جێ بووه. جگه له‌زمانی دایك زمانی فارسی به‌ته‌واوی ده‌زانێت.
خەباتنامە
له ١ی ئایاری ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و له‌لای حسۆ میرخانی برای بۆته پێشمه‌رگه، له ٧ی ته‌مووزی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رقۆڵی وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٦٦ له ده‌ڤه‌ری بادینان له چیای گاره سه‌رقۆڵ بووه، ساڵی ١٩٦٨ ئامر به‌تالیۆنی ٣ی هێزی ئاكرێ بووه، ساڵی ١٩٧٠ تاوه‌كو به‌یاننامه‌ی ١١ی ئازار ئامر به‌تالیۆن بووه له‌هه‌مان هێز، له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی ئاكرێ بووه، ساڵی ١٩٧١ بۆته یاریده‌ده‌ری فه‌وجی ٩ی پاسه‌وانی سنوور له سنووری قه‌زای شێخان.
ساڵی (١٩٦٧-١٩٦٨) له چیای زاگرۆس له شاری هه‌مه‌دان خولی سه‌ربازی لە به‌كارهێنانی چه‌ك، به‌رگریكردن، هێرشبردن و قیادی بینیوه، له مانگی ئابی ١٩٦٩ له ده‌ڤه‌ری ئاكرێ و شێخان له شه‌ڕێكی سه‌خت چاوی بریندار بووه، ساڵی ١٩٧٧ بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ له‌لایه‌ن ساواكی ئێران به بیانووی جموجۆڵی سیاسی زیندانی كراوه.
له کۆنگرەکانی ١١ و ١٢ و ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندامی كۆنگره بووه، له كۆنگره‌ی ١٣ی ساڵی ٢٠١٠ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه. به‌پله‌ی فه‌ریقی په‌ككه‌وته خانه‌نشین كراوه و ئه‌ندامی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول و به‌رپرسی لێژنه‌ی ئه‌یلووله له سۆران و مێرگه‌سۆر.
له‌به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی:
گه‌ڕان به‌دوای دادپه‌روه‌رییدا، كه له‌دووبه‌رگ پێكهاتووه، ساڵی ٢٠٢١ به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
سه‌چاوه:
ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.