جەمیل جەلال قاسم سلێمان

جەمیل جەلال قاسم سلێمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەشداربووی خولی تۆپخانەی شۆڕش بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە کونە گورگی نزیک هەولێر شەهید بووە.


ژیاننامە

جەمیل جەلال قاسم سلێمان، لە ساڵی ١٩٥٣ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، قوتابی کۆتا قۆناغی سەرەتایی بووە، دایکی جەمیل جەلال ناوی سافیە عەلی و براکانی ناویان عیزەدین، بەدرەدین، جەواد و وەهابە.


خەباتنامە

جەمیل جەلال قاسم سلێمان لە ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناو شاری هەولێر کردووە و بووە کادیر و لەگەڵ نۆ کادیر کە پێکهاتبوون لە ساران نەفاسە کە هەر لە چالاکیەکی ناو شاری هەولێر قومبەلەی لەدەست تەقیوە و شەهید بووە، ئاکۆ عەزیز قەندیلی لەگەڵ کوڕەکەی کە هەر لە چالاکیەکی ناو شاری هەولێر هەردووکیان شەهید بوونە، خالید ئەحمەد گەردی، عەلیە گەورە، زیاد و ئیسماعیل پۆلیس کە لەهەمانکاتدا پۆلیسی هەولێر بووە و پێشمەرگەی شانەکە بووە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ فارس باوە فەرماندەی هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان هەبووە و کۆمەڵێک چالاکی گەورەیان لەناو شاری هەولێر ئەنجام داوە، لە ساڵی ١٩٦٨ دوای ئاشکرابوونی لە ئەنجامدانی چالاکییەک لەناو بازاڕی هەولێر ڕوو لە حاجی ئۆمەران دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی دوو بە فەرماندەیی عەریف عوسمان سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرماندەیی فارس باوە، لە ساڵی ١٩٦٩ بەشداری خولی پەرەپێدانی تۆپهاوێژی کردووە لە حاجی ئۆمەران و لەسەر ئاستی خولەکە پلەی یەکەمی بەدەست هیناوە و بارزانی نەمر وەک دیاری یەکەم بوونەکەی قاتێکی جلی کوردی و بڕی ٥٠٠٠ دیناری پێ بەخشیووە و بۆتە جێی متمانەو باوەڕی  بارزانی نەمر، دوای ٤٠ ڕۆژ لە تەواوبوونی خولەکە بۆتە یەکێک لە یاوەرەکانی  بارزانی نەمر له‌ دەڤەری بارزاندا. 

لە ساڵی ١٩٧٤ جەمیل جەلال و دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی یاسین یونس و حەسەن هەنجیرۆکەیی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک چوونەتە شاری هەولێر، لە ڕێگەیاندا و لە نێوان کەندی باداوان و کونە گوڕگ کەوتوونەتە ناو بۆسەی سەربازانی ڕژێم و جەمیل جەلال حەوت فیشەکی چەکی جۆری (دۆشکە)ی بەرکەوتووە و شەهید بووە، دواتر سەربازانی ڕژێم جەستەکەی بە ئۆتۆمبێل ڕادەکێشن تا نەخۆشخانەی جمهوری ناو شاری هەولێر و جەستەکەی بە تەواوی دەشێوێنن، دوای پێنج ڕۆژ لە شەهیدبوونی جەستەکەیان ڕادەستی دایکی کردۆتەوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر