جەلال کەریم وەیسی حەوێز

جەلال کەریم وەیسی ناسراو بە جەلال شێخ وەسانی، ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە. قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە. پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەبووە. لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات. لەساڵی ١٩٨٨ بە مەفرەزە دەچنە دەشتی هەریر و دەکەونە بۆسەی دوژمن و شەهید دەبێت.


ژیاننامە

جەلال کەریم وەیسی حەوێز ساڵی ١٩٦٥ لە دەربەندى حەسارى سەر بە شارۆچکەى شەقڵاوە لەدایکبووە. قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە لە قوتابخانەی شێخ وەسان. دایکی ناوى ئەسێ ئەحمەد حەمەد بووە و دوو برای هەن بە ناوەکانی زریان، باپیر کە ناسراون بە زریان شێخ وەسانی، باپیر شێخ وەسانی سێ خوشکیشى هەن بە ناوەکانی ڕازاوە، مسری، ئامینە.


خەباتنامە

ئەو کاتەى کە قوتابى بووە، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستانەوە کردووە، ئەندامێکی چالاکی ئەم ڕێکخراوە بووە. بەهۆی چالاکی ناوبراو خۆی و زریان شێخ وەسانی براى چاودێریەکی توندی لەسەر دەبێت و کە هەست دەکات خەریکە دەستگیر بکرێ، لە ساڵی ١٩٨٧ بەناچاری بڕیاری وازهێنان لە قوتابخانە دەدات و پەیوەندی دەکات بە براکەی خۆیەوە لە دۆڵی شێخ وەسان .

هەر زوو بەهۆی بوێری و چاونەترسی دەخرێتە سەر چەکی جۆری دۆشکە.

لە ساڵی ١٩٨٨ بە مەفرەزەیەک دێنە دەشتی هەریر و دەکەونە بۆسەیەکی دووژمنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ناوبراو شەهید دەبێت .


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر