جەعفەر ئیبراهیم محەمەد میرزا

جەعفەر ئیبراهیم بەشداربووی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ گوندی کانی بزری ناحیەی قوشتەپە شەهید دەبێت.


شەهید جەعفەر ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی سۆفی ئیبراهیمی سەربە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. 

شەهید جەعفەر ئیبراهیم کادری ڕێکخستنە نهێنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە شۆڕشی گوڵان، لە ساڵی ١٩٨٥ بۆتە کادیر لە بەشی دارایی و ژمێریاری تیپی شەهید کاروان مەنتک سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، سنووری کارو چاڵاکیشى لە گوندەکانی چواردەوری هەولێر بووە و ئەرکی گەیاندنی پەیامی شۆڕش و کۆکردنەوەی داهات و پێویستیەکانی هێزی پێشمەرگە بووە، هەروەها بەشداری دوو چالاکی پارتیزانی شانبەشانی هێزی پێشمەرگە لە ناو ناحیەی پردێ کردووە.

ساڵی ١٩٨٧ دوای گەیاندنی پێداویستی بۆهاوسەنگەرانی هەروەها ئەنجامدانی کۆبوونەوە و وەرگرتنی ڕێنمایی شۆڕش، لە کاتی گەڕانەوەی لە سنووری گوندی کانی بزری ناحیەی قوشتەپە، بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەى حکومەتى عێراق لە دەڤەرەکە، جەعفەر ئیبراهیم شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر