جەعفەر مستەفا مەعروف

جەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە


 جەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە، ئەندامی خۆلی دووەمی (٢٠٠٥- ٢٠٠٩) پەرلەمانی کوردستان بووە، بە هۆی ئەو خزمەت و خەباتەی پێشکەشی کورد و کوردستانی کردبوو لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

جەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)،  ســـاڵی ١٩٥٧ لە گونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، خوێندنى ئامادەیی لە شارى سلێمانى تەواو کردووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، ساڵی ١٩٧٣ دەستی بە کاری پارتایەتی دەکات، ساڵی ١٩٧٤ و لە دەسپێکردنەوەی شەڕی نیوان شۆڕشی ئەیلوول و رژێمی بەعس بووتە پێشمەرگە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥ گەراوتەوە سەر خوێندنی لە شاری سلێمانی و دوای تەواو کردنی خوێندنی لە ساڵى ١٩٨٠ بە ماڵ و خێزانەوە ئاوارەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بووە.

ساڵی ١٩٨٠ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان لە لێژنەی ناوچەی چوارتای سەربە لقی چوار و هەمانساڵ پلەى فەرماندەی لە هێزى پێشمەرگە وەرگرتووە، ساڵى ١٩٨٤ پلەى کارگێڕى لێژنە ناوچەى چوارتە لە سنوورى لێژنە لقى چوار وەرگرتووە، ١٩٨٥ بووتە کارگێری لیژنەی ناوچەی سلێمانی، ٢٨ی ئابی ١٩٨٦ لە گوندی خنێرەی پارێزگای هەولێری نوێنەری کۆنگرەی هاوبەشی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، کۆتایی ١٩٨٨ کارگێری ناوچەی هەڵەبجە و هەمانساڵ بۆتە جێگرى بەرپرسی هەمان لێژنە ناوچە. 

ساڵى ١٩٩١ بە جێگری بەرەی (محوەری) سۆرێنی- شارەزوور پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشانکراوە، بەر لە ڕاپەڕینى خەڵکى کوردستان دژى رژێمی بەعس، نامەى سەرۆک مەسعود بارزانى گەیاندۆتە کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەت و مستەشارەکانی ناوچەکە بۆ ئەوەى بەشدارى ڕاپەڕین بکەن و دژى جەماوەرى کوردستان نەوەستنەوە. هەمانساڵ بووتە بەرپرسی بەرەی خانەقین- کەلار و ئازاد کردنی شاری کەلار لە ناوچەی گەریمیان. دوای کۆتایی ئەم ئەرکە و پێش کۆرەوی خەڵکی کوردستان بۆ سنوورەکان گواستراوتەوە بۆ لێژنەی ناوچەی چوارتا و بەرپرسی بەرەی ئەزمەر- قەیوان، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان. ساڵی ١٩٩٢ بووتە کارگێری لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، دواى هەڵبژاردنى یەکەمین پەرلەمانى کوردستان و پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نیوەی دووەمی ساڵی ١٩٩٢ و لە مانگى کانوونى یەکەمى هەمان ساڵ پۆستى قایمقامى قەزاى پێنجوێنى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٩٦ پۆستى قایمقامى قەزاى هەڵەبجەى وەرگرتووە.

ساڵى ٢٠٠٣ تاکو ٢٠٠٥ قایمقامى قەزاى ئاکرێ بووە، ساڵى ٢٠٠٥ لە خولى دووەمى پەرلەمانى کوردستان بە نوێنەرایەتى خەڵکى هەڵەبجەى شەهید و لەسەر لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆتە ئەندامى پەرلەمانى کوردستان. ساڵی ٢٠٠٣ لە پرۆسەی ڕزگاری عێراق ئەندامی بەرەی ئاکرێ بووە ، ساڵى ٢٠٠٧- ٢٠٠٩ بڕوانامەى لە زانستى سیاسی لە زانکۆی سانکلیمنت وەرگرتووە. ماوەی ١١ ساڵ و سێ مانگ ( (٢٠١١- ٢٠٢٣) بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. کۆنگرەکانى دەیەم (١٩٨٩)، یازدە (١٩٩٣)، دوازدەیەم (١٩٩٩)، سێزدە (٢٠١٠) بووە. خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سیروان بووە، ئەندامی یەکیتی پەرلەمانتێرانی کوردستانە، بەشداری دادگای تاوانکار عەلی حەسەن مەجید (عەلی کیمیایی) لە بەغدا بووە.

ساڵی ٢٠١٤- ٢٠١٦ لە بەرەی خانقین- جەلەولا لە شەڕی داعش وەک بەپرسی لقی پازدەی خانەقینی پارتی بەشدار بووە، ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری دهۆک بەشداری کۆنگرەی چوادەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵی ٢٠٢٣ بووتە ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

جەعفەر مستەفا، لە ژیانی پێشمەرگایەتی لە ساڵ و ئەو شەڕانە سێ جار بریندار بووە، ساڵى ١٩٨٣ لە چنارەى شارباژێڕ، ساڵى ١٩٨٧ لە چنارەى باسک و قەرەداغ، ساڵى ١٩٩١ لە بارەگاى لێژنە ناوچەى چوارتا و بەهجەت و ئارامی برای و باوکی هەر لەو ڕیگایەدا شەهید کراون. 

 ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠، لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى کە بە کورد و کوردستان کردبوو لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

لە بەرهەمەکانی:

گوڵ بژێرێک لە یادداشتەکانم


سەرچاوەکان: 

١-  ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 

٢- چاوپێکەوتن لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥.


بابەتی پەیوەندیدار

حەسەن شێخ مستەفا بۆسەلی

حەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شؤڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

فەقێ ئەحمەد پشدەری

ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

زانیاری زیاتر

خالید تەها عەلی

خالید تەھا عەلی ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای دھـۆک لەدایـــــک بـــــووە. ڕۆژی ٤ی نیسانی١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ بووەتەسکرتێری سەندیکای کرێکـارانی دھـۆک، دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەساڵی ١٩٨٩ چووەتە وڵاتی نەمسا، ساڵی ١٩٩٩ گەراوەتەوە بۆ کوردستان، لە رۆژی ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەمید حەیدەر ئەرگوشی

حەمیـد حەیـدەر ئەحمەد، ناسراو بە (حەمید ئەرگۆشى)، لە دایک بووی گوندى ئەرگۆشى ناحیەى شێروان مەزنە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەمەد بارزانى

خەمەد میـــرحەمەد فەتـــاح، ناسراو بە (خەمەد بارزانى)، ساڵى ١٩٤٩ لە ناحیەى گۆڕەتووی قەزاى مێرگەسۆر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ گوازراوەتە بۆ هێزى کاوەى لەشکرى کوردستان، ساڵى ١٩٧٧ لەلایەن هەواڵگرى ڕژێمى عێراق دەستگیرکراوە، لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ لە کۆنگرى ١٣ى پارتی دیموکراتی کوردستان، میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە

زانیاری زیاتر