تەها مەجید ئەحمەد عیسا

تەها مەجید، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هاوبەشی هێزەکانی (ی.ن.ک) و سەربازی ڕژێمی بەعس بە سەختی بریندار بووە و دوای ٢٢ ڕۆژ لە برینداری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە وڵاتی ئێران شەهید بووە.


ژیاننامە

تەها مەجید ئەحمەد عیسا لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی شێخانی سەر بە قەزای پیرمام لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ساڵی ١٩٧٧ گەڕاوەتەوە خاکی کوردستان، تەها مەجید خێزاندار بووە و خێزانی ناوی تاوس کەریمە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی مزەفەر، ئەسعەد، گەلاوێژ و بەیان.


خەباتنامە

شەهید تەها مەجید لە ساڵی ١٩٦٩ بۆتە پێشمەرگە لە لقی پێنجی بەتالیۆنی دووی هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا قادر عەزیز سەرلقی پێنج بووە و عەریف عوسمان فەرماندەی بەتالیۆن بووە، لە ساڵی ١٩٨٠ دووبارە بۆتەوە بە پێشمەرگە لەلای قادر عەزیز بۆ درێژەدان بە خەباتی، بەشداری کارای هەبووە لە سەرجەم داستانەکانی بناری سەفین و دۆڵی بالیسان کە ڕووبەڕووی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس بوونە.

لە ساڵی ١٩٨٣ هێزەکانی (ی.ن.ک) هێرشێکی فراوانیان کردە سەر سەنگەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دۆڵی بالیسان، لە ئەنجامی ئەم هێرشە فراوانە تەها مەجید بە سەختی بریندار بووە و تەواوی جەستەی پەکەوتە بووە، هەروەها دوای تێکشکانی ئەم هێرشە فراوانەی (ی.ن.ک) و بەعس، سەرکردایەتی شۆڕش بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێرانی کردووە و دوای ٢٢ ڕۆژ لە چارەسەر وەرگرتن لە نەخۆشخانەی شاری تاران تەها مەجید بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر