تەلعەت عەلی ڕەزا عومەر

شەهید تەلعەت عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.


ژیاننامە

تەلعەت عەلی ڕەزا عومەر لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئاشۆکانی سەر بە دەڤەری بەڕانەتی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول تەواوی بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و تا ساڵی ١٩٩١ دەرفەتی گەڕانەوەیان نەبووە و لە شاری نەغەدە نیشتەجێ بووە، شەهید تەلعەت عەلی خاوەنی پێنج برای شەهیدە بەناوەکانی شەهید ئەکرەم عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٧٤، شەهید ئەسکەندەر عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٣، شەهید فەرهاد عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٣، شەهید فەتاح عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨ و شەهید ڕەزاق عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨. تەلعەت عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی زولێخا عەوڵا حەمەد بووە و خاوەنی سێ کوڕ و دوو کچ بووە بەناوەکانی ئیدریس، موخلیس، محەمەد، ئەدیبە و نەسیبە.


خەباتنامە

شەهید تەلعەت عەلی لە ساڵی ١٩٦٤ بۆتە پێشمەرگە لە پەلی عەلی ڕەزای باوکی لە حاجی ئۆمەران، ئەم پەلە لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ بارەگای بارزانی هەبووە و بارەگایان لە دەڤەری بارزان و حاجی ئۆمەران بووە.

لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و ئاوارەیان لە وڵاتی ئێران، شەهید تەلعەت عەلی و بنەماڵەکەی چەکیان دانەناوە و بەردەوام بوونە لە خەباتی چەکداری خۆیان، دوای بەستنی کۆنگرەی نۆیەمی  پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ و دامەزراندنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ‌هێزەکەی عەلی ڕەزا کە شەهید فەرهاد عەلی سەرپەلی بوو، کرانە مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و شەهید تەلعەت عەلی تێیدا بەردەوامی بە خەباتی خۆی داوە.

لە ڕێکەوتی ١٦ی ئایاری ١٩٨٨ شەهید تەلعەت عەلی و شەش هاوسەنگەری بەناوەکانی شەهید فەتاح عەلی ڕەزا، شەهید ڕەزاق عەلی ڕەزا، شەهید محەمەد ڕەن و شەهید خەلیل دەچنە سەر ڕێگەی کاروانێکی سەربازی ڕژێمی بەعس کە بۆ ئەنفالکردنی چەند گوندێک ڕوویان لەو دەڤەرە کردووە، دوابەدوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکەی بەعس و ڕێگری لێیان، لە ئەنجامدا هەر حەوت پێشمەرگەکە بێ سەروشوێن بوونە و هیچ سۆراغێکیان نیە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر