بەهرام عەریف یاسین

بەهرام عەریف یاسین دۆسکى، ساڵى ١٩٧٣ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ ماڵباتەکەی ئاوارەی ئێران بووە، خوێندنی سەرەتایی لە ئۆردوگای زێوەی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێندووە، هەر لە ئاوارەیی بروانامەی دبلۆمی لە ئێران وەرگرتووە و دەرچووی کۆلێژی یاسایە لە زانکۆی سەڵاحەددین.


دوای شەهیدبوونی باوکی لەساڵی ١٩٩٧بە فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی کراوە بە بەرپرسی هێزی عەریف یاسین، هەمانساڵى کراوە بەفەماندەی هێزی ٦٣ی تایبەت و گەڕاوەتەوە سنووری سیدەکان، ساڵی ٢٠٠٠ کراوە بە جێگری فەرماندەی سوپای سیدەکان. ساڵی ٢٠٠٤ کراوەتە فەرماندەی سوپای سیدەکان، بە فەرماندەی لیوای ٧ی سۆران دەستنیشان کراوە تا ساڵى٢٠١٨، لە ساڵى  ٢٠١٩ تا مانگى شوباتى ٢٠٢٣ فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد بووە.

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.


سەرچاوە: 

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سالار عوسمان حسێن

سالار عوسمان حسێن، ناسراو بە دکتۆر سالار، ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە شارى هەولێر تەواو کردووە، دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى لەزانکۆى دهۆک بەدەست هێناوە. خاوەنى ١٢ پەرتووکە لە بوارەکانى : ئەدەب، زمان، ڕۆژنامەگەرى و سیاسەت

زانیاری زیاتر

سەگڤان هالۆ

سه‌گڤان عوسمان هالۆ، ناسراو بە سەگڤان هالۆ، لە ١ى تەممووزی ١٩٦٨ لە گوندى بۆسەل سەر بەقەزاى زاخۆى پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٨ بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە، ساڵى ٢٠١٦ بڕوانامەى ماستەرى لە یاسا لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئاری فارووق حەسەن

ئاری فارووق حه‌سه‌ن، ناسراو بە ئاری نانەکەلی، لە ٢١ى ئابى ساڵى ١٩٧٤ لەشارى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٤ بڕوانامەى لەبەشى یاسای کۆڵێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر