بەهجەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەحمەد

بەهجەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی بەرەکە لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکا و لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە پێشمەرگەی هێزی بێتواتە. دواى نسکۆى شۆڕشى مەزنى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٨٠ پلەی سەرپەلی پێدەبەخشرێت. ....


بەهجەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی بەرەکە لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکا و لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە پێشمەرگەی هێزی بێتواتە. دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٨٠ پلەی سەرپەلی پێدەبەخشرێت. لە حەوتی ئەیلوولی ١٩٨٠ لە روبەڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمن، لە گوندی مەلەکان بە برینداری دەکەوێتە دەست دوژمن و جەستەی بە نێزە پارچە پارچە دەکرێت.


ژیاننامە

  بەهجەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی بەرەکە لە دایک بووە. ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. پیشەکار بووە و ژنى نەهێناوە، دایکى ناوى حەلیمە حسن احمد بووە و هەریەک لە شەهاب ئەحمەد، خەتاب ئەحمەد، نەجات ئەحمەد براى ئەون.


خەباتنامە

بەهجەت ئەحمەد لە ساڵی ١٩٦٥ لە ڕێگەی رێکخراوی هەریر پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دروست دەکات، لە ساڵی ١٩٦٩ دەچێتە ‌هێزی  بێتواتە و دەبێتە پێشمەرگە، تا ساڵی ١٩٧٥ و نسکۆى شۆڕش لە پێشمەرگایەتى بەردەوام دەبێ و دواتر ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و لەوێ پەیوەندیى لەگەڵ ڕێکخستنەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەمێنێ.

لە ساڵی ١٩٨٠ لەگەل پێشمەرگەکانی ناوچەی شەقڵاوە دەگەڕێنەوە کوردستان کە ئەوکات فەرماندە ئەحمەد زەخۆک بەرپرسیان بووە، لەو ساڵەدا کاروچالاکی باشیان دەبێت و ناوبراو پلەی سەرپەلی لە پێشمەرگایەتى پێدەدرێ.

لە ڕێکەوتى حەوتی ئەیلوولی ١٩٨٠ لە گوندی مەلەکان توشی روبەڕووبونەوەیەکی سەخت دەبن لەگەڵ دوژمنان، دوای شەڕێکی قوڕس بە برینداری دەکەوێتە دەست دوژمن هەر ئەوکات دوژمن بە زیندوویی جەستەی پارچە پارچە دەکەن و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر