کۆبوونەوەی شاوانەی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆبوونه‌وه‌ی شاوانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان- (کۆبوونه‌وه‌ی شاوانه‌ – سه‌ره‌تای ته‌مووزی ١٩٧٩)، دوای کۆچی دوایی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حزب و ئاماده‌كاری کۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ....


کۆبوونه‌وه‌ی شاوانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان (کۆبوونه‌وه‌ی شاوانه‌ – سه‌ره‌تای ته‌مووزی ١٩٧٩) دوای کۆچی دوایی سه‌رۆك مستەفا بارزانی به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حزب و ئاماده‌كاری کۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی شاوانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجامدرا.


هۆکارەکان و ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وە

له‌ ١١ی شوباتی ١٩٧٩، دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، ڕژێمی پاشایه‌تی له‌و وڵاته‌دا ڕووخا و کۆماری ئیسلامی شوێنی گرته‌وه‌، سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، توانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئێران دروست بكات، به‌و پێیه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی باشووری كوردستان، له‌ ساڵی ١٩٧٤ه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ بوون، له‌ ڕووداوه‌ هه‌ره كاریگه‌ر و دڵته‌زێنه‌كانی تری سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٩ کۆچی دوایی سه‌ر‌ۆك مستەفا بارزانی بوو، سه‌رۆك بارزانی له‌ ١ی ئاداری ١٩٧٩ دوایی چوار ساڵ ئاواره‌یی، له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا کۆچی دوایی كرد و له‌ ٤ی نیسایی هه‌مان ساڵ ڕووفاته‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه‌ ئێران و له‌ شارۆچكه‌ی شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌خاك سپێردرا.

ئه‌و بارودۆخه‌ی گۆڕانكارییه‌ ناوچه‌ییه‌كان به‌گشتی و کۆچی دوایی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی به‌سه‌ر ڕێكخستنه‌كانی پارتیدا هێنابووی، پێویستی به‌وه‌ ده‌كرد کۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و به‌په‌له‌ ببه‌سترێت، هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی ساڵی ١٩٧٩، له‌ گوندی شاوانه‌ له‌ باكووری شارۆچکەی شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ڕێكخست، له‌ کۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ دران، كه‌ گرنگترینیان بریتی بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی مەسعود بارزانی به‌ سه‌رۆكی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، تا به‌ستنی کۆنگرەی نۆیه‌م و هه‌ڵبژاردنی سامی عەبدولڕەحمان به‌ سكرتێری گشتی پارتی، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دژی ڕژێمی عێراق، به‌ مه‌رجێك پارتی ئاماده‌ نه‌بێ ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی كوردستانی ئێران وه‌ربدات، له‌ کۆبوونه‌وه‌كه‌دا مەسعود بارزانی داوای كرد په‌له‌ بكرێت له‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی نۆیه‌م تاكو هاوین یان پاییزی ساڵی ١٩٧٩، به‌ڵام سامی عه‌بدولڕه‌حمان و گرووپێكی تر پێیان وابوو ده‌بێ کۆنگره‌ بۆ به‌هاری ساڵی ١٩٨٠ دوا بخرێت، هه‌تا پرۆگرامی نوێی حزب به‌ ته‌واوی له‌ ناو ئاوارە و ڕێكخستنه‌كانی حزب له‌ ئێران جێی خۆی ده‌گرێت، ئه‌وه‌بوو له‌ کۆتاییدا بڕیار درا کۆنگره‌ لەو‌ واده دیاریكراوە ببەسترێت، کە مەسعود بارزانی پێشنیاری کردبوو.


ده‌ره‌نجامی كاری کۆبوونه‌وه‌كه‌، لێژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاریی بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی ده‌ستنیشان كرا كه‌ بریتیبوون له‌‌:

  1. عه‌لی عه‌بدوڵا
  2. ئیدریس بارزانى
  3. محه‌مه‌د مه‌لا قادر
  4. ڕەشید سندی
  5. عارف ته‌یفور
  6. کەریم شنگالی 
  7.  وریا ساعاتی

سه‌رچاوه‌كان:

  1.  موحسین دزه‌یی، وێستگه‌كانی ژیانم، به‌شی سێیه‌م و کۆتایی، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی موكوریانی - ٢٠١٥).
  2.  روزنامه‌ کیهان، شماره ١٠٧٥١، تهران، ١٦ تیرماه ١٣٥٨ ھ .ش ـ ٧ تموز ١٩٧٩م.
  3.  روزنامه‌ بامداد، شماره ٥٣، تهران، ١٧ تیرماه ١٣٥٨ھ . ش ـ ٨ تموز ١٩٧٩م.
  4.  سامي عبدالرحمن، الحزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني: البدیل الثوري في الحركة التحرریة الكوردیة، التقریر السیاسي للمؤتمر التأسیسي لحزب الشعب الدیمقراطي الكوردستاني، ٢٦ ـ ٣٠ تموز ١٩٨١م، (بدون مكان ـ بدون سنة).
  5.  محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه‌، كورته‌ مێژووی پارتی و بارزانی نه‌مر، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی ئاراس- ٢٠١٢).

بابەتی پەیوەندیدار

شۆڕشی دووەمی بارزان

دوای ئه‌وه‌ی ‌بارزانییه‌كان له‌ ساڵی ١٩٣٩ لە باشووری عێراقەوە ده‌گوازرێنه‌وه‌ سلێمانی، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی‌ بارودۆخی ژیانیان باشتر بێت، به‌ڵام بەهۆی هەڵوێستی شێخ مسته‌فا قه‌ره‌داغی، موته‌سه‌ریفی ئه‌وكاتی سلێمانی بارودۆخی گوزەرانیان خراپتر بوو، چونکە ناوبراو ڕێگای به‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی نەدەدا یارمه‌تییان بده‌ن.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان

ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ کۆنگرەی چواردەیەم له‌ شاری دهۆك و به‌ ئاماده‌بوونی ١٠٢٢ نوێنه‌ر  له‌ كۆی ١٠٦٥ نوێنه‌ر كه‌ مافی به‌شداریكردنی كۆنگره‌یان هه‌بوو له‌ سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی پارتی له‌ ژێر (دروشمی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كرد.

زانیاری زیاتر

پارتی دیموکراتی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ك)، به‌ ڕێنووسی لاتینی (Partiya demokrata kurdestanê)، به‌ زمانی ئینگلیزی (kurdistan democratic party) و به‌ زمانی عه‌ره‌بی (الحزب الدیموقراطي الكوردستاني)، پارتێکی نیشتمانی دیموکراتیی جەماوەرییە، له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له‌ شاری به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی دامه‌زرا....

زانیاری زیاتر

شۆڕشی گوڵان

شۆڕشی گوڵان- (شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز – ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦). ‌ له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌ر‌شتی سەرۆک مەسعود بارزانی دژی حكوومه‌تی به‌عسی عێراق له‌ باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا و تا ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ به‌رده‌وام بوو.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان

كۆنگره‌ی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان - ١١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ )دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ عێراق ساڵی ٢٠٠٣ و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌ كه‌شێكی ئاسایی له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

زانیاری زیاتر